وەزیری ئاوەدانکردنەوەی هەرێم: مەترسییەکانی دوو ئیدارەیی جدییە
  • TEBA KURDİ
  • عێراق
  • وەزیری ئاوەدانکردنەوەی هەرێم: مەترسییەکانی دوو ئیدارەیی جدییە

وەزیری ئاوەدانکردنەوەی هەرێم: مەترسییەکانی دوو ئیدارەیی جدییە

كانونی دووه‌م 31, 2023 20:42
وەزیری ئاوەدانکردنەوەی هەرێم: مەترسییەکانی دوو ئیدارەیی جدییە
0

لایک

شاندێکی وەزاری پارتی سەردانی تیمی وەزاری بزوتنەوەی گۆڕانی کرد و تاوتوێ دۆخی هەرێم کرا و ئەندامێکی شاندەکەش هۆشداری دەدات لە مەترسی سەرهەڵدانی دوو ئیدارەیی و قەوارەی هەرێم.

دانا عەبدولکەریم، وەزیری ئاوەدانکردنەوەی هەرێم و ئەندامی تیمی وەزاری بزوتنەوەی گۆڕان رایگەیاند: پێویستە لەپێناو بەرژەوەندییە گشتییەکان، واز لە بەرژەوەندییە تایبەتەکان بهێندرێت.

وتیشی: پارتی و یەکێتی هیچ داوایەکیان لە بزوتنەوەی گۆڕان نەکردووە، بەڵکو تەنها بیروبۆچوونی خۆیان لەبارەی دۆخەکە بۆ روونکردونەتەوە و هەردولا لە گۆشە نیگا و تێگەیشتتنى خۆیانەوە بەرگریان لە بیر و بۆچون و تێڕوانینى خۆیان کردووە.

جەختی لەوەشکردەوە، ، ئەوەى بە لاى خەڵک و بزوتنەوەى گۆڕانیشەوە گرنگە ئەوەیە کە یەکڕیزى حکومەتى هەرێمى کوردستان، بەرژەوەندى گشتى و قەوارەى هەرێمى کوردستان نەکەوێتە مەترسیەوە، ئەگەر هەر گرفتێکیش هەبێت و قورسیش بێت.

باسی لەوەشکردووە، لە روى داراییی و هێزى چەکدار و دابەشکردنى جوگرافى ئیدارەیەکى یەکگرتومان نیە، تا یەک هێزى نیشتیمانى و یەک سەرچاوەى یەکگرتوى دارایی نەبێت هەڕەشەى ئەوە هەیە قەوارەى هەرێم بکەوێتە بەردەم مەترسیەوە.