وەزیرى کارەبا: پێدانى کارەبا زیاد دەکەین

وەزیرى کارەبا: پێدانى کارەبا زیاد دەکەین

كانونی دووه‌م 31, 2023 20:43
وەزیرى کارەبا: پێدانى کارەبا زیاد دەکەین
0

لایک

وەزیرى کارەباى هەرێم رایدەگەیەنێت، لەم مانگە و لە مانگی داهاتوودا چەند وێستگەیەكی كارەبا دەكەونە كار و بڕی كارەبا پێدانى کارەبا زیاد دەکات. دەشڵێت، لەم هەفتەیەدا 250 مێگاوات كارەبا زیاد دەبێت.

كەمال محەمەد ساڵح، وەزیری كارەبای حكومەتی هەرێم راگەیاند، خواستی كارەبا لەم وەرزە چوار هەزار مێگاواتە، ئەوەی ئێستا بەرهەم دەهێنرێت سێ هەزار و 100 مێگاواتە، بەڵام چەندین یەکە لەژێر نۆژەنکردنەوەدان.


جەختیشى کردەوە، لەگەڵ نۆژەنکردنەوەى ئەو وێستگانە بەرهەمى کارەبا و پێدانى کاتژمێرەکان زیاتر دەبن.

روونیشى کردەوە، لەم هەفتەیەدا بڕیارە 150 مێگاوات کارەبا لە وێستگەى خەبات و 100 مێگاوات لە یەکەیەکى وێستگەى ماس، بۆ کارەباى نیشتمانى زیاد بکات.

هەروەک ئاشکراى کردووە، لە مانگى داهاتودا، بەرهەمهێنانی كارەبا زیاتر دەبێت، بەشێوەیەک وێستگەی تاسڵوجە، كە 51 مێگاواتە دەكەوێتە كار، هەروەها تاكۆتایی مانگی حەوت سێ یەكەی 29 مێگاواتی، كە دەكاتە 87 مێگاوات، ئەوانیش دەكەونە كار، 38 مێگاواتی وێستگەی كەهرۆئاویی دێرەلووكیش دەكەوێتە كار.

وەزیرى کارەبا ئاماژەى بەوەشکردووە، لە مانگی نۆی ئەمساڵدا وێستگەیەكی گەورەی كارەبا لە بازیان دەكەوێتە كار، كە 500 مێگاواتە.