وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا و توێژینه‌وه‌ی زانستیی حكومه‌تی هه‌رێم دڵنیایی ده‌داته ئه‌و قوتابیانه‌ی هه‌رێم له‌و زانكۆیانه‌ی توركیا ده‌خوێنن كه كه‌وتوونه‌ته ناوچه زیانپێكه‌وتووه‌كان به‌هۆی بوومه‌له‌رزه‌كه‌وه، ئه‌گه‌ر به‌هۆی وه‌ستانی خوێندن رووبه‌رووی هه‌ر گرفتێک ببنه‌وه، قه‌ره‌بووی ماوه‌ی خوێندنیان بۆ ده‌كرێته‌وه.
رۆژی پێنجشه‌ممه 9ـی شوباتی 2023، د. یاسین ساڵح، بەڕێوەبەری گشتی نێردراوان و پەیوەندییە رۆشنبیرییەکانی وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستیی حکومەتی هەرێمبە میدیایێکی ناوخۆیی راگەیاند، تاكو ئێستا هیچ هه‌واڵ نییه و په‌یوه‌ندییان پێوهنهكراوه كه قوتابییه‌كی هه‌رێم به‌هۆی بوومه‌له‌رزه‌كه‌وه گرفتیان بۆ دروست بووبێت یاخود رووبه‌ڕووی مه‌ترسی بووبێتنه‌وه.
بەڕێوەبەری گشتی نێردراوان و پەیوەندییە رۆشنبیرییەکان وتیشی، “ئێمه به وردی چاودێری دۆخی قوتابیانی هه‌رێمی كوردستان له زانكۆكانی توركیا ده‌كه‌ین و له هه‌ر روویه‌كه‌وه پێویستیان پێبێت، هاوكاری و پشتگیری‌یان ده‌كه‌ین، ته‌نانه‌ت بۆ ماوه‌ی خوێندن و قه‌ره‌بووكردنه‌وه‌ی ئه‌گه‌ر پێویست بكات به‌هۆی وه‌ستانی خوێندن له‌و زانكۆیانه‌ی ده‌كه‌ونه ناوچه زیانپێكه‌وتووه‌كان به‌هۆی بوومه‌له‌رزه‌كه‌وه”.
وێڕای ده‌ربڕینی نیگه‌رانی خۆی بۆ ئه‌و كاره‌ساته، د. یاسین ساڵح ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، ئه‌و قوتابیانه‌ی هه‌رێم كه ئێستا له توركیان ده‌توانن وه‌ک ئه‌ركێكی مرۆڤایه‌تی و به‌هایه‌كی به‌رزی نیشتمانی و كوردانه، به هانای لێقه‌وامانی بوومه‌له‌رزه‌كه و له‌گه‌ڵ تیمه فریاگوزارییه‌كانی هه‌رێم و رێكخراوه خێرخوازییه‌كان هاوكاربن له یارمه‌تیدانی خه‌ڵكه زیانپێكه‌وتووه‌كان به‌پێی توانای خۆیان و پشتگیری وه‌زاره‌تیشی بۆ ئه‌و هه‌نگاوه بۆیان دووپاتكرده‌وه.