وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى حكومه‌تى هه‌رێم لەنووسراوێكدا به‌بۆنه‌ى هاتنى مانگى ره‌مه‌زانه‌وه، ماوه‌ى كاتژمێرێک ده‌وامی له‌سه‌رجه‌م فه‌رمانگه‌كانى كه‌م کردەوە.
وەزارەتی تەندروستی رایگەیاند، لەبەر به‌رژه‌وه‌ندى گشتى و ڕه‌چاوكردنى كاته‌كانى ده‌وام، ته‌نها بۆ مانگى ڕه‌مه‌زان و به‌پێى ئه‌و ده‌سه‌ڵاته‌ى پێماندراوه بڕیارماندا به‌كه‌مكردنه‌وه‌ى یه‌ك كاتژمێر ده‌وام به‌م شێوه‌یەی خوارەوە:
1- ـ ده‌وامى دیوانى وه‌زاره‌ت‌و به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیه گشتیه‌كان‌و به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیه‌كان‌و هه‌ر داموده‌زگایه‌كى دیكه‌ى ته‌ندروستى كه‌وا له‌ڕۆژانى شه‌ممه ده‌وامى نییه له‌ڕۆژه‌كانى دیكه‌ى هه‌فته یه‌ك كاتژمێرى ده‌وامى فه‌رمیی كه‌مده‌كرێته‌وه له‌كاتژمێر (3)ى دواى نیوه‌ڕۆ بۆ كاتژمێر (2)ى دواى نیوه‌ڕۆ.
2- نه‌خۆشخانه‌كان‌و سه‌نته‌ره‌كان و مه‌ڵبه‌ند و بنكه ته‌ندروستیه‌كان و ده‌وامى فه‌رمیی كه‌مده‌كرێته‌وه له‌كاتژمێر (2)ى دواى نیوه‌ڕۆ بۆ كاتژمێر (1)ى دواى نیوه‌ڕۆ.
3- خزمه‌تگوزاریه‌كانى دواى ده‌وامى فه‌رمیی وه‌كو (نۆرینگه میلییه‌كان‌و ڕاوێژكاریه‌كان)و (نیمچه تایبه‌ت) به‌هه‌مانشێوه یه‌ك كاتژمێر له‌كۆتایی ده‌وام ده‌كرێته‌وه.
4- ـ نه‌خۆشخانه‌كانى فریاكه‌وتن و به‌شه‌كانى فریاكه‌وتنى نه‌خۆشخانه‌كان و نۆرینگه ئێشكگرییه‌كان و هه‌موو ئه‌و شوێنانه‌ى كه‌وا له‌دواى ده‌وام به‌شێوه‌ى ئێشكگریی ده‌بێت له‌ڕێگه‌ى به‌ڕێوه‌به‌رو به‌رپرسى په‌یوه‌ندیدار به‌خشته‌و فه‌رمانى كارگێڕى ئێشكگریی ده‌وامه‌كانیان ڕێكده‌خرێته‌وه.