وەزارەتی کشتوکاڵی هەرێمی کوردستانی عێراق بۆ رێگریکردن لە بڵاوبوونەوەی تای خوێنبەربوون چەند بڕیارێکی دا و رایگەیاند، ئەو ئاژەڵانەی دەهێندرێنە هەرێم کەرەنتین دەکرێن.
بەڕێوەبەری گشتیی سامانی ئاژەڵ لە وەزارەتی کشتوکاڵ تایبەت بەم پرسە دەڵێت، رۆژانە نزیکەی 5.000 ئاژەڵی جۆراوجۆر هاوردەی هەرێم دەکرێت.
ئەمڕۆ یەکشەممە، رابەر محەممەد، بەڕێوەبەری گشتیی سامانی ئاژەڵ لە وەزارەتی کشتوکاڵ بە میدیایێکی خۆجێیی راگەیاند، “بۆ رێگری لە بڵاوبوونەوەی تای خوێنبەربوون، بڕیارمانداوە هەر ئاژەڵێک بهێندرێتە هەرێمی کوردستان، ماوەی 21 رۆژ کەرەنتین بکرێت”.
ناوبراو وتیشی، “بڕیارەکەیان وایە ئەو ئاژەڵەی دەهێندرێتە هەرێمی کوردستانەوە لەو سنوورەی دەهێندرێتە ژوورەوە 21 رۆژ کەرەنتین بکرێت، بەڵام بەهۆی تەواونەبوونی شوێنی کەرەنتینەوە ئەو بڕیارە وەکو خۆی جێبەجێناکرێت و لەو وڵاتەی هاوردە دەکرێت پێش دەرچوونی کەرەنتینی دەکەن و لە هەرێمی کوردستان لەو شوێنەی بۆی دەبرێت 21 رۆژ کەرەنتین دەکرێت و رێگەنادرێت بهێندرێتە مەیدانەکانی ئاژەڵەوە لە هەرێمی کوردستان”.
1
پارێز کەریم، دکتۆری چارەسەری سرووشتی باس لە وردەکارییەکانی چارەسەری دەرزی ئاژنین دەکات
2
هۆكارەكانی بینینی خەوی ناخۆش چییە؟
3
نەخۆشخانەی منداڵان لە سلێمانی: نەخۆشی سکچوون و رشانەوەی منداڵان گەیشتووەتە لووتکە
4
ژەهری دووپشک چۆن بۆ چارەسەرکردنی شێرپەنجەی مەمک بەکاردەهێنرێت ؟
5
بۆ یەکەمین جار لە شاری هەولێر نەخۆشخانەی پسپۆڕی چاو (حکومی) دەکرێتەوە