وەزارەتی کارەبای هەرێم بەنیازە لە ماوەی شەش ساڵی داهاتوودا نیوەی کارەبای هەرێم دەکەن بە وزەی خاوێن و نوێبووەوە.
ئەمڕۆ دووشەممە، رەوا محەمەد ئەمین بەڕێوەبەری وزە نوێبووەكان لە وەزارەتی کارەبا رایگەیاند، 20%ی بەرهەمی كارەبای هەرێمی كوردستان لە وزەی خاوێنە.
وتیشی: لە ماوەی شەش ساڵی داهاتوودا بەرهەمهێنانی كارەبا لە رێگەی هەردوو وزەی خاوێن و نوێبووەكان، دەگاتە نزیكەی نیوەی بەرهەمهێنانی كارەبا.
بەرپرسەکەی وەزارەتی کارەبا جەختیشیکردەوە کە پشتبەستن بە وزەی خاوێن و نوێببوەوە دۆستی ژینگە و تەندروستییە و گرنگیەكی رادەبەدەری هەیە.