ئومێد ئەحمەد، وتەبێژی وەزارەتی کارەبا رایگەیاند، لە مانگی نیسان کاتژمێرەکانی پێدانی کارەبای نیشتمانی زیاد دەبێت.
وتبێژی وەزارەتی کارەبا تایبەت بە هۆکاری زیادبوونی کاتژمێرەکانی پێدانی کارەبا رایگەیاند، لە مانگی نیساندا 300 مێگاوات کارەبا بۆ ناو تۆڕی نیشتمانی دەگەڕێتەوە.
ناوبراو باسی لەوەشکرد، لە کاتی ئێستادا، ماوەکانی پێدانی کاتژمێرەکانی کارەبا لە نێوان 10 بۆ 12 کاتژمێرە، بەرهەمهێنانی ئێستای کارەبا 3200 مێگاواتە. ئەمە لە کاتێکدا خواست لەسەر کارەبا 5950 مێگاواتە، هەندێک یەکەی بەرهەمهێنانی کارەبا، بەهۆی چاکسازییەوە لە کار کەوتوون و لە مانگی نیسانی داهاتوو دەکەونە کار.