وەزارەتی کارەبا: هیچ بڕیارێک نەدراوە لەبارەی برینی کارەبای ئەو هاوبەشانە کە پارەیەکی زۆر قەرزارن
  • TEBA KURDİ
  • عێراق
  • وەزارەتی کارەبا: هیچ بڕیارێک نەدراوە لەبارەی برینی کارەبای ئەو هاوبەشانە کە پارەیەکی زۆر قەرزارن

وەزارەتی کارەبا: هیچ بڕیارێک نەدراوە لەبارەی برینی کارەبای ئەو هاوبەشانە کە پارەیەکی زۆر قەرزارن

كانونی دووه‌م 31, 2023 20:43
وەزارەتی کارەبا: هیچ بڕیارێک نەدراوە لەبارەی برینی کارەبای ئەو هاوبەشانە کە پارەیەکی زۆر قەرزارن
0

لایک

وتەبێژی وەزارەتی کارەبای حکومەتی هەرێم رایگەیاند، سەروو یەک تریلیۆن دینار هاوبەشانی کارەبا قەرزارن و هیچ بڕیارێک دەرنەکراوە لەبارەی بڕینی کارەبای ئەو هاوبەشانە کە پارەیەکی زۆر قەرزارن.

ئومێد ئەحمەد، وتەبێژی وەزارەتی کارەبای حکومەتی هەرێمی کوردستانی عێراق ئاماژەی بەوەکردووە کە تاکو ساڵی داهاتوو بەرهەمی کارەبا دەگاتە چوار هەزار و 500 مێگاوات کارەبا و ژێرخانی بەرهەم هێنانی شەش هەزار و 700 مێگاوات کارەبامان هەیە، هاوبەشان زیاتر لە ترلیۆنێک دینار قەرزارن.

هاوکات وتەبێژی وەزارەتی کارەبا دەڵێت، “هیچ بڕیارێکمان نەداوە لەسەر بڕینی کارەبایی ئەو هاوبەشانەی پارەیەکی زۆر کارەبا قەرزارن، بەڵام یاسا هەیە هەرهاوبەشێکی کارەبا لە سێ پسوڵە بۆی دەچێ پارەی نەدا ئەوە فەرمانگەی کارەبایی ئەو شوێنە بەپێ یاسا دەتوانێت کارەباکە ببڕێت، بەڵام ئێمە کارئاسانییمان کردووە بۆ قەرزارانی کارەبا بە قیست پارە بدەنەوە”.

ئومێد ئەحمەد دەشڵێت، “سەرو یەک ترلیۆن دینار هاوبەشانی کارەبا پارەیان لاییە، بەراورد بەو قەرزەی پارەی کارەبامان لای هاووڵاتییانە پێدانی پارە باش نییە”.

ئەو رایگەیاند، “ئێستا رۆژانە سێ هەزار و 500 مێگاوات کارەبا بەرهەم دەهێنین، لە کۆتایی ئەمساڵدا ، 500 مێگاوات کارەبا نوێ دێتە ناو تۆڕی نیشتیمانی کارەبا، لە ساڵی داهاتووش 500 مێگاوات کارەبا”.

وتەبێژی وەزارەتی کارەبای حکومەتی هەرێم وتیشی، “ژێرخانی بەرهەمهێنانی کارەبا، شەش هەزار و 700 مێگاوات کارەبا هەمانە و بەردەوام دەبین لە زیادکردنی بەرهەمهێنانی کارەبا”.