وەزارەتی کارەبا: نرخی کارەبا بە سیستمی پریپەید ھەمان نرخی پێشووە

وەزارەتی کارەبا: نرخی کارەبا بە سیستمی پریپەید ھەمان نرخی پێشووە

كانونی دووه‌م 31, 2023 20:41
وەزارەتی کارەبا: نرخی کارەبا بە سیستمی پریپەید ھەمان نرخی پێشووە
0

لایک

بریکاری وەزارەتی کارەبا دەڵێت، نرخی کارەبا بە سیستمی پریپەید لە ھەرێمی ھەمان نرخی پێشووە و تائێستاش ئەو سیستمە بە ئەزموونی لە شەش شوێن جێبەجێکراوە.

کامیل قەزاز بریکاری وەزارەتی کارەبا رایگەیاند، سەرقاڵی جێبەجێکردنی سیستمی پریپەیدی کارەبان، کە لە بواری ئابوورییەوە بۆ ھاووڵاتیان و حکومەتیش سوودێکی زۆری دەبێت و تائێستاش ئەو سیستمە بە شێوەی ئەزموونی لە شەش شوێنی ھەر سێ پارێزگای ھەولێر و سلێمانی و دھۆک جێبەجێکراوە.

راشیگەیاند، نرخی کارەبا بە سیستمی پریپەید نرخی پێشووە، بەڵام کارەبایەکی 24 کاتژمێری دابین دەکرێت و جیاوازییەکەی تەنھا ئەوەیە کە ھاوبەشی کارەبا لە سەرەتادا کارتی یەکەی کارەبا دەکڕێت و بەپێی پێداویستیی خۆی کارەبا بەکاردێنیت.

ھاوکات ئومێد ئەحمەد وتەبێژی وەزارەتی کارەباش رایگەیاند، لە قۆناغی یەکەمدا نرخی ھەر کیلۆ واتێکی کارەبا بۆ ماڵان دوو سەنتە و لە سیستەمی پریپەیدا دەستکاری نرخی کارەبا نەکراوە.