وەزارەتی کارەبا: نابێت هیچ هاوبەشێک دوو هێڵی کارەبای هەبێت
  • TEBA KURDİ
  • ئابووری
  • وەزارەتی کارەبا: نابێت هیچ هاوبەشێک دوو هێڵی کارەبای هەبێت

وەزارەتی کارەبا: نابێت هیچ هاوبەشێک دوو هێڵی کارەبای هەبێت

كانونی دووه‌م 31, 2023 20:40
وەزارەتی کارەبا: نابێت هیچ هاوبەشێک دوو هێڵی کارەبای هەبێت
0

لایک

وەزارەتی کارەبا لە پێناو پاراستنی وزەی کارەبا و زیادبوونی پێدانی ماوەکانی کارەبا بۆ هاوبەشان بە شێوەیەکی دادپەروەرانە، چەند بڕیارێک دەدات.

وەزارەتی كارەبا بۆ رێكخستنی پێدانی كارەبا و دادپەروەری لە پێدانی كارەبا دوو بڕیاری گرنگی دەركرد و بە نووسراوی فەرمی ئاگاداری تەواوی بەڕێوەبەراییەتییە گشتییەکانی کارەبای کردووەتەوە، ئەوانیش بریتین لە:

یەکەم: بە هیچ شێوەیەک نووسراوی پێدانی سەرچاوەی دووەمی كارەبا بۆ یەك شوێن نابێت هەبێت، بەڵکو دەبێت هەموو هاوبەشانی کارەبا یەک کارەبای نیشتیمانیان هەبێت.

دووەم: پێدانی كارەبای بەردەوام نابێت بۆ هیچ شوێن و هاوبەشێک هەبێت و دەبێت هەموولایەک یەک بڕ کارەبای پێبدرێت.

بۆیە وەزارەتی کارەبا لە رێگای لێژنەیەکی تایبەت، بەدواداچوون و پێداچوونەوە بە هەموو ئەو شوێنانەشدا دەكات كە دوو سەرچاوەی كارەبا یان کارەبای بەردەوامیان هەیە و رێکارەکان لەسەریان جێبەجێدەکرێن.

جێی باسە، لەگەڵ هاتنی وەرزی سەرما خواست لەسەر کارەبا زیاددەکات و بڕی کارەباش پێویستییەکان بە قورسی پڕدەکاتەوە، بۆیە وەزارەتی کارەبا دەیەوێ زێدەڕۆیی و کارە نایاساییەکانی پەیوەست بە کارەبا بنبڕ بکات.