وەزارەتی کارەبا: قۆناخی دووەمی پرۆژەی بەستنی پێوەری زیرەکی کارەبا دەستپێدەکات
  • TEBA KURDİ
  • عێراق
  • وەزارەتی کارەبا: قۆناخی دووەمی پرۆژەی بەستنی پێوەری زیرەکی کارەبا دەستپێدەکات

وەزارەتی کارەبا: قۆناخی دووەمی پرۆژەی بەستنی پێوەری زیرەکی کارەبا دەستپێدەکات

كانونی دووه‌م 31, 2023 20:43
وەزارەتی کارەبا: قۆناخی دووەمی پرۆژەی بەستنی پێوەری زیرەکی کارەبا دەستپێدەکات
0

لایک

وەزارەتی کارەبای حکومەتی هەرێم رایدەگەیەنێت، قۆناغی دووەمی پڕۆژەی پێوەری زیرەک دەستپێدەکات.

لە راگەیەندراوێکدا وەزارەتی کارەبا رایگەیاند، قۆناغی دووەمی پڕۆژەی پێوەری زیرەکی کارەبا، بە بەستنی نزیکەی 500 هەزار پێوەری زیرەک، دەستپێدەکات.

وەزارەتی کارەبا روونیکردووەتەوە، نزیکەی ملیۆنێک و 300 هەزار پێوەری زیرەک لە هەرێمی کوردستان بەستراون، بەمشێوەیە:.

پارێزگای هەولێر، زیاتر لە 411 هەزار.

پارێزگای سلێمانی، زیاتر لە 352 هەزار.

پارێزگای دهۆک، زیاتر لە 233 هەزار.

پارێزگای هەڵەبجە، نزیکەی 33 هەزار.

ئیدارەی سەربەخۆی سۆران، زیاتر لە 53 هەزار.

ئیدارەی سەربەخۆی راپەڕین، زیاتر لە 92 هەزار.

ئیدارەی سەربەخۆی گەرمیان، زیاتر لە 68 هەزار.

ئیدارەی سەربەخۆی زاخۆ، زیاتر لە 51 هەزار.