وەزارەتی کارەبا: عێراق بۆ دابینکردنی کارەبای پێویست گاز لە دوو وڵات وەردەگرێت
  • TEBA KURDİ
  • عێراق
  • وەزارەتی کارەبا: عێراق بۆ دابینکردنی کارەبای پێویست گاز لە دوو وڵات وەردەگرێت

وەزارەتی کارەبا: عێراق بۆ دابینکردنی کارەبای پێویست گاز لە دوو وڵات وەردەگرێت

كانونی دووه‌م 31, 2023 20:40
وەزارەتی کارەبا: عێراق بۆ دابینکردنی کارەبای پێویست گاز لە دوو وڵات وەردەگرێت
0

لایک

وەزارەتی کارەبای عێراق رایده‌گه‌یەنێت، لەگەڵ قەتەر و تورکمانستان بۆ دابینکردنی گاز و پڕکردنەوەی کەمی وزە له‌گفتوگۆدان و دووپاتی ده‌كاته‌وه‌ هێشتا پێویستییەکی زۆریان به‌ گازی ئێرانی هەیە.

ئەحمەد موسا، وتەبێژی وەزارەتی کارەبای عێراق رایگه‌یاند، عێراق بە تەواوی قەرزەکانی گازی ئێرانی داوەته‌وه‌ و ئێستا لەگەڵ وڵاتانی قەتەر و تورکمانستان له‌گفتوگۆدان به‌مه‌به‌ستی پڕكردنه‌وه‌ی ئەو کەمییەی هەیانه‌ بۆ وێستگه‌كانی به‌رهه‌مهێنانی كاره‌با.

وته‌بێژی وەزارەتی كاره‌بای عێراق ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو، له‌گه‌ڵ ئێران له‌گفتوگۆی به‌رده‌وامدان‌ بۆ ئه‌وه‌ی رێژەی هه‌نارده‌كردنی گاز بۆ وێستگەکانی كاره‌بای عێراق زیاد بكه‌ن، بۆ ئه‌وه‌ی بتوانن كاره‌بای زیاتر بۆ هاووڵاتیان دابین بكه‌ن.

ئه‌مه‌ له‌ كاتێكدایه‌، له‌ماوه‌ی رابردوودا محه‌مه‌د روبه‌یعی، به‌رپرسی راگه‌یاندن و په‌یوه‌ندییه‌كانی شاره‌وانی به‌غداد به‌ ئاژانسی هه‌واڵی عێراق (واع)ـی راگه‌یاندووە، شاره‌وانی به‌غداد له‌سه‌ر هه‌وڵه‌كانی به‌رده‌وامه‌ بۆ ده‌ستپێكردنی پرۆژه‌ی گۆڕینی زبڵ و پاشماوه‌كان بۆ وزه‌ی كاره‌با به‌ هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ كۆمپانیایه‌ بیانییه‌كانی بواری وه‌به‌رهێنان. وتیشی، “پرۆژه‌كه‌ به‌شێوه‌یه‌ک ده‌بێت، زبڵ و پاشماوه‌كان ده‌كه‌نه‌ سه‌رچاوه‌ی وزه‌ی كاره‌با له‌ عێراق”.