بەهۆی تەقینەوەی وێستگەیەکی کارەبا لە شاری بەسرە، کارەبای سێ پارێزگای باشووری عێراق پچڕا.
ئه‌حمه‌د مو‌سا، وته‌بێژی وه‌زاره‌تی كاره‌بای عێراق رایگەیاند، “به‌هۆی به‌رزبوونه‌وه‌ی پله‌ی گه‌رما یەکەیەکی به‌رهه‌مهێنانی كاره‌با له به‌سره ته‌قیوه‌ته‌وه و به‌هۆیه‌وه ته‌زووی كاره‌با لە تەواوی پارێزگاكانی به‌سره، زیقار و میسان پچڕاوه”.
وته‌بێژی وه‌زاره‌تی كاره‌بای عێراق راشیگەیاند، تیمه‌كان له هه‌وڵدان بۆ گۆڕین و دووباره به‌كارخستنه‌وه‌ی وێستگەکە.
جێی باسە ئه‌حمه‌د مو‌سا، ئه‌و ده‌نگۆیانەشی رەتکردەوە کە باس له روودانی ته‌قاندنەوه‌ی وێستگه‌ی گازی به‌سره ده‌كه‌ن.