وتەبێژی وەزارەتی کارەبا ئەمڕۆ یەکشەممە 02ـی 10ـی 2022 رایگەیاند، بۆ رووبەڕووبوونەوەی هەڵکشانی خواست و زیادبوونی هاوبەشی نوێی کارەبا هەوڵ دەدرێت گازی سروشتی بۆ وێستگەکانی کارەبا زیاد بکرێت، بۆ زستانی ئەمساڵیش کارەبا زیاد دەکرێت.
ئومێد ئەحمەد، وتەبێژی وەزارەتی کارەبای هەرێم رایگەیاند: وەزیری کارەبا هەوڵێکی زۆری داوە لەگەڵ دانەغاز و هەردوو ستافی وەزارەتی کارەبا و وەزارەتی سامانە سروشتییەکان بۆ ئەوەی لە کۆتایی ئەم مانگەدا (50 ملیۆن پێ سێجا) گازی سروشتی بۆ وێستگەکانی کارەبا زیاد بکرێت.
راشیگەیاند، هەروەها هەوڵی داوە کە و بۆ زستانی ئەمساڵیش 250 مێگاوات کارەبا زیاد بکرێت.
وتەبێژی وەزارەتی کارەبا جەختی کردەوە کە ئەمەش بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی هەڵکشانی خواست و زیادبوونی 350 هەزار هاوبەشی نوێی کارەبایە.