وەزارەتی پەروەردە چەند پڕۆژەیەکی نوێ لە پارێزگاکانی هەرێم رادەگەیەنێت
  • TEBA KURDİ
  • عێراق
  • وەزارەتی پەروەردە چەند پڕۆژەیەکی نوێ لە پارێزگاکانی هەرێم رادەگەیەنێت

وەزارەتی پەروەردە چەند پڕۆژەیەکی نوێ لە پارێزگاکانی هەرێم رادەگەیەنێت

كانونی دووه‌م 31, 2023 20:42
وەزارەتی پەروەردە چەند پڕۆژەیەکی نوێ لە پارێزگاکانی هەرێم رادەگەیەنێت
0

لایک

وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌ی حكومه‌تی هه‌رێم راگه‌یەندراوێكی له‌باره‌ی به‌ردی بناغه‌ی چه‌ند پڕۆژه‌یه‌كی نوێ له‌ پارێزگاكانی هه‌رێم بڵاوكرده‌وه‌.

وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌ رایدەگەیەنێت، لەچەند هەفتەی داهاتوو، ژمارەیەک باڵەخانەی نوێی پەروەردەیی دەکەونە بواری خزمەت و بەردی بناغەی چەند پرۆژەیەکی نوێش لە پارێزگاکانی هەرێم دادەندرێت. کە بریتین لە:

1- لە پارێزگای هەولێر چوار قوتابخانە ( 3 قوتابخانەی 18 پۆلی و 1 قوتابخانەی 9 پۆلی ) و یەک ( 1 ) باخچەی منداڵانی نوێ تەواوبوون و دەکەونە بواری خزمەتەوە . قوتابخانەیەکی دیکەی ( 12 ) پۆلی و قوتابخانەیەکی ( 6 ) پۆلی لەکۆتاییەکانی قۆناغی کارکردنن و تەواو دەبن.

2- لە پارێزگای سلێمانی یەک ( 1 ) قوتابخانەی 18 پۆلی و باخچەیەکی منداڵان تەواو بوون و دەکەونە بواری خزمەتەوە.

3- لە پارێزگای دهۆک بەردی بناغەی دوو ( 2 ) قوتابخانەی 18 پۆلی دادەندرێت.

4- لە پارێزگای هەڵەبجە بەردی بناغەی یەک ( 1 ) قوتابخانەی 12 پۆلی دادەندرێت.

5- لە پارێزگای هەولێر بەردی بناغەی حەوت ( 7 ) قوتابخانەی نوێ دادەنرێت، شەش ( 6 ) قوتابخانەی 18 پۆلی و یەک ( 1 ) قوتابخانەی 9 پۆلی.