وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌ی هەرێم رایدەگەیەنێت، لەگەڵ كۆتاییهاتنی ئه‌زموونه‌كانی كۆتایی وه‌رزی یه‌كه‌م لە ناوەندەکانی خوێندن، لە رۆژی 25ـی ئەم مانگەوە تاکو 02-01-2023 لە ناوەندەکانی سەر بە وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده پشووی فەرمی دەبێت.
بەگوێرەی رۆژمێری پشووەکانی حکومەتی هەرێم، وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌ی هەرێم ئەوەش دەخاتەڕوو، پشووی وه‌رزی یه‌كه‌می خوێندن هاوکاتە لەگەڵ كۆتاییهاتنی ئه‌زموونه‌كان و لە رۆژی 25ـی ئەم مانگە دەستپێدەکات و تاکو 02-01-2023 بەردەوام دەبێت.
رۆژی 02-01-2022، کە دەکاتە رۆژی دووشەممە پرۆسەی وەرزی دووەمی خوێندن لەسەرجەم ناوەندی خوێندن لە هەرێم دەستپێدەکاتەوە.