وەزارەتی پەروەردە راگەیەندراوێک بڵاودەکاتەوە
  • TEBA KURDİ
  • رۆژەڤ
  • وەزارەتی پەروەردە راگەیەندراوێک بڵاودەکاتەوە

وەزارەتی پەروەردە راگەیەندراوێک بڵاودەکاتەوە

كانونی دووه‌م 31, 2023 20:40
وەزارەتی پەروەردە راگەیەندراوێک بڵاودەکاتەوە
0

لایک

وەزارەتی پەروەردەی حکومەتی هەرێم ئاگاداری گشت ناوەندەکانی خوێندن دەکاتەوە سەبارەت بە رووداوەکەی دوێنێی دهۆک.

د. ئالان حەمەسەعید، وەزیری پەروەردە رایگەیاند، “وێرای هاوخەمی قوڵمان بۆ شەهیدانی کارەساتەکەی شەوی رابردووی شاری دهۆک، هیوای شیفا بۆ برینداران دەخوازین”.

وتیشی، “بۆ رێزنواندن لە رۆحی ئەو شەهیدانە، سەرجەم ناوەندەکانی خوێندن لە کوردستان ئاگادار دەکەینەوە کە سبەی چوارشەممە، 23ـی 11ـی 2022 پێش وانەی یەکەم خولەکێک وەستان بۆ رۆحی پاکیان بوەستن”.

ئەوەشی ئاشکراکردووە، “پاش خودای گەورە، رائید عەلی سدقی و هاوپیشەکانی زۆر بوێرانە و خۆنەویستانە بوونە هۆکار بۆ رزگاربوونی (56) قوتابی ئەو بەشە ناوخۆییە و رۆڵی سەرەکییان گێڕا لە پاراستنیان و زوو بەدەمەوەچوونیان، فیداکاری و قوربانییدانی رائید عەلی و هاوپیشەکانی شاکارێکی فیداکاری بوو لەپێناو رزگارکردنی قوتابییان، لەم روانگەیەوە بەڕێوەبەری گشتیی پەروەردەی دهۆکم راسپارد کە لەکاتی دانانی بەردی بناغەی قوتابخانەیەکی نوێ یان تەواوکردنی باڵەخانەی قوتابخانەیەک، بەناوی خوالێخۆشبوو رائید عەلی سدقی بکرێت”.