وەزارەتی پەروەردە خشتەی هەموارکردنەوەی ساڵنامەی تاقیکردنەوەکان بڵاوکردەوە
  • TEBA KURDİ
  • عێراق
  • وەزارەتی پەروەردە خشتەی هەموارکردنەوەی ساڵنامەی تاقیکردنەوەکان بڵاوکردەوە

وەزارەتی پەروەردە خشتەی هەموارکردنەوەی ساڵنامەی تاقیکردنەوەکان بڵاوکردەوە

كانونی دووه‌م 31, 2023 20:45
وەزارەتی پەروەردە خشتەی هەموارکردنەوەی ساڵنامەی تاقیکردنەوەکان بڵاوکردەوە
0

لایک

لەسەر بڕیاری وەزیری پەروەردە لیژنەی باڵای ئەزمونەکان ساڵنامەی خوێندنی بۆ کۆتا جار هەموارکردەوە و تاقیکردنەوەکانی وەرزی دوەمی خوێندکارانی قۆناغی 12ی ئامادەیی دواخست.

بەگوێرەی نووسراوێکی لیژنەی باڵای ئەزمونەکان، لەبەر بەرژەوەندی خوێندکاران و قوتابیان و پێدانی دەرفەتی زیاتر بە قوتابیانی پۆلی 12 بڕیاردرا بە هەموارکردنەوەی ساڵنامەی تاقیکردنەوەکان بۆ قۆناغی بنەڕەتی و ئامادەیی و پەیمانگەکان بۆ کۆتاجار پەیڕەو بکرێت.
بەگوێرەی هەموارەکە، تاقیکردنەوەکانی و کۆتایی وەرزی دووەمی پۆلە ناکۆتاکان (بنەڕەتی و ئامادەیی) وەرزی دووەمی قۆناغی 12لە رێکەوتی 8-5-2022 دەستپێدەکات و لە 17-5-2022کۆتایی دێت.

هەر لە هەموارەکەدا هاتووە، تاقیکردنەوە گشتییەکانی قۆناغی 12 لە 27-6-2022 دەستپێدەکات و لە 28-7-2022 کۆتاییان دێت.

ئەمە بۆ دووەمین جارە لە ئەمساڵدا ساڵنامەی خوێندن هەموار دەکرێت و بە وتەی لیژنەی باڵای ئەزمونەکانیش ئەمە کۆتا هەموارە لە پرۆسەی خوێندنی 2021-2022دا.