وەزارەتی پەروەردەی حکومەتی هەرێم، ئەمشەو ئەنجامی بەشداربووانی تاقیکردنەوە بەراییەکانی ساڵی خوێندنی 2022-2023ـی بڵاوکردەوە و داواشدەکات، هەر خوێندکارێک ناڕەزایەتی لە نمرەکان هەیە، دەتوانێت لەماوەیەکی دیاریکراودا پەڵپ بگرێت.
وەزارەتی پەروەردە لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، سەرجەم خوێندکاران لە رێگەی لینکی ئەزموونەکانەوە دەتوانن ئەنجامی تاقیکردنەوە بەراییەکانی ساڵی خوێندنی 2022-2023 وەربگرنەوە.
ئەوەش هاتووە، لەکاتی هەبوونی ناڕەزای لە دەرئەنجامی نمرەکانتان دەتوانن لە 6ـی ئادار تاکو 9ـی ئاداری 2023 لە رێگەی پەروەردەی قەزاکان فۆرمی پەڵپ (ئیعتراز) پربکەنەوە، دڵنیاتان دەکەینەوە بە وردی لە پەڵپەکان دەکۆڵینەوە.
بۆ گەیشتن بە ئەنجامەکانی تاقیکردنەوە بەراییەکان دەتوانن کلیک لێرە بکەن…