وەزارەتی پێشمەرگە: هێشتا لێدوانی فەرمیمان نییە
  • TEBA KURDİ
  • عێراق
  • وەزارەتی پێشمەرگە: هێشتا لێدوانی فەرمیمان نییە

وەزارەتی پێشمەرگە: هێشتا لێدوانی فەرمیمان نییە

كانونی دووه‌م 31, 2023 20:45
وەزارەتی پێشمەرگە: هێشتا لێدوانی فەرمیمان نییە
0

لایک

عەمید ھەژار عومەر، بەڕێوەبەری ھەماھەنگی و پەیوەندییەکان لە وەزارەتی پێشمەرگە رایگەیاند، “هیچ قسە و لێدوانێکمان نییە لەسەر رووداوەکە و سەرقاڵی لێکۆڵینەوە و بەدواداچوونین”.

 

 

بەیانی ئەمڕۆ چەکدارانی پەکەکە پەلاماری هێزێکی پێشمەرگەی کوردستانی عێراقیاندا لە سنووری ناحیەی چەمانکێ سەربە قەزای ئامێدی و بەپێی وتەی بەڕێوەبەری ناحیەی چەمانکێ لە پەلامارەکەدا، سێ پێشمەرگە برینداربوون.

 

نووسینگەی سوپاسالاری هێزی پێشمەرگەی کوردستان رایگەیاند “سوپاسالاری هێزی پێشمەرگەی کوردستان، جەمال ئێمنکی لەگەڵ ژمارەیەک لە بەرپرسانی پێشمەرگە لە کۆبوونەوەدان و وەک وەزارەتی پیشمەرگە هیچ لەسەر ئەو بابەتە بۆ میدیاکان ناڵێین”.

 

بەڕێوەبەری ھەماھەنگی و پەیوەندییەکان لە وەزارەتی پێشمەرگە، عەمید ھەژار عومەر رایگەیاند “هێشتا لێدوانی فەرمیمان نییە، سەرقاڵی لێکۆڵینەوە و بەدواداچوونین لە وەزارەتی پێشمەرگە بۆ رووداوەکە، وەک وەزارەتی پێشمەرگە هیچ قسە و لێدوانێکمان نییە لەسەر رووداوەکە”.