وەزارەتی پلاندانانی عێراق رایگەیاند، لە عێراق 3 ملیۆن و 500 هەزار کەس کە تەمەنیان لەنێوان 15 – 65 ساڵە، بێکارن.
لەمیانی لێدوانێکی رۆژنامەوانیدا سەمیر خزەیر، بەڕێوەبەری جێبەجێکاری سەرژمێری گشتی دانیشتووان لە وەزارەتی پلاندانان ئاماژەی بەوەداوە کە لە کۆتا راپرسی بۆیان دەرکەوتووە، ئەوانەی تەمەنیان لە نێوان 15 بۆ 65 ساڵە و بێکارن ژمارەکەیان 3 ملیۆن و 500 هەزار کەسە.
هاوکات ئەو کەسانەی هەمان لەنێوان هەمان تەمەندان و شایستەی کارکردنن ژمارەکەیان 16 ملیۆن و 500 هەزار کەسە.
لەلایەکی دیکەوە ئەو بەرپرسەی وەزارەتی پلاندانان ئاماژەی بەوەکردووە کە اوەکو ئێستا سێکتەری کەرتی تایبەت نەیتوانیوە رۆڵی راستەقینەی بەدیار بکەوێت لە دابینکردنی هەڵی کار و نیگەرانییەکی زۆر هەیە لە کارکردن لەکەرتی تایبەت.
ژمارەی دانیشتووانی عێراق بەپێی دواهەمین پێشبینییەکانی ئامار گەیشتووەتە 41 ملیۆن کەس.