وەزارەتی نەوتی عێراق گرێبەستێکی لەگەڵ کۆمپانیای “COSL”چینی واژۆ کرد.
لە راگەیەندراوێکی کۆمپانیای هەڵکەندنی بیرەنەوت سەربە وەزارەتی نەوتی حکوومەتی عێراق تیشک خراوەتە سەر ئەوەی کە ئەو گرێبەستەی لەگەڵ “COSL” واژوو کراوە وەک پشتیوانییەکە بۆ گرێبەستێکی دیکە کە پێشتر لەگەڵ ئەو کۆمپانیایە واژۆ کراوە بۆ هەڵکەندنی 22 بیرە نەوت لە کێڵگە نەوتییەکانی میسان.
عێراق گرێبەستەکەی بە مەبەستی ئەوەی تا 2025 بەرهەمهێنانی نەوت بەتێکڕایی لە رۆژێکدا بگەیەنێتە شەش ملیۆن بەرمیل کارەکانی فراوانکردنی گۆڕەپانەکانی نەوت و هەڵکەندنی بیرەنەوتی خێرا کردووە.