وەزارەتی ناوخۆی عێراق رایگەیاند، 188 کەس بە تۆمەتی قۆرخکاریکردن لە نرخی کاڵاکان لە مانگی رەمەزاندا دەستگیرکران.
لیوا سەعد مەعن، بەڕێوەبەری پەیوەندییەکان و راگەیاندن لە وەزارەتی ناوخۆی عێراق لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانییدا رایگەیاند کە لە ماوەکانی رابردوودا، تیمەکانی سەربە وەزارەتی ناوخۆ، هەزارو 350 ھەڵمەتیان بۆ چاودێریکردنی نرخی کەلوپەل و خۆراک لە بازاڕەکانی سەرجەم پارێزگاکانی عێراق ئەنجام داوە و تیشی، “لە میانی ھەڵمەتەکاندا، 188 کەس بەتۆمەتی قۆرخکاری و گرانکردنی نرخی کاڵا و خۆراکەوە دەستگیرکراون”.
ئاماژەی بەوەشکرد، “ھەر لە ماوەکانی رابردوودا، دەستبەسەر 100 مامەڵەی فێڵی بازرگانیی و 105 مامەڵەی مۆڵەت پێ نەدراو داگیراوە”.
وتیشی، “ھێزەکانی سەربە فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنە ھاوبەشەکان، رۆڵێکی گرنگ دەگێڕن بۆ کۆنترۆڵکردنی پرۆسەی بەقاچاغبردن لە خاڵە پشکنینەکاندا”.