وەزارەتی ناوخۆ: هه‌ر مووچه‌خۆرێک مووچه‌كه‌ی له‌ یه‌ک ملیۆن كه‌متربێت ده‌توانێت كاری تاكسی بكات
  • TEBA KURDİ
  • عێراق
  • وەزارەتی ناوخۆ: هه‌ر مووچه‌خۆرێک مووچه‌كه‌ی له‌ یه‌ک ملیۆن كه‌متربێت ده‌توانێت كاری تاكسی بكات

وەزارەتی ناوخۆ: هه‌ر مووچه‌خۆرێک مووچه‌كه‌ی له‌ یه‌ک ملیۆن كه‌متربێت ده‌توانێت كاری تاكسی بكات

كانونی دووه‌م 31, 2023 20:40
وەزارەتی ناوخۆ: هه‌ر مووچه‌خۆرێک مووچه‌كه‌ی له‌ یه‌ک ملیۆن كه‌متربێت ده‌توانێت كاری تاكسی بكات
0

لایک

وەزارەتی ناوخۆی حکومەتی هەرێم بڕیاریدا هه‌ر مووچه‌خۆرێكی كه‌رتی گشتی كه‌ كۆی گشتی مووچه‌كه‌ی له‌ یه‌ك ملیۆن دینار كه‌متربێت رێگه‌ی پێده‌درێت كه‌ لۆگۆی تاكسی وه‌ربگرێت، پێویسته‌ ساڵانه‌ له‌كاتی نوێكردنه‌وه‌ی لۆگۆی تاكسی پشتگیری فه‌رمانگه‌كه‌ی ببات.

هەر لە نووسراوەکەدا هاتووە، “لۆگۆی تاکسی دەدرێت بە شۆفێرانی تاکسی دانیشتووی شارەکانی هەرێم گەر تەنانەت بەڵگەنامەکانیان سەر بە ناوچەکانی دەرەوەی هەرێم بێت، بۆ ئەمەش پێویستی بە پشتگیری ئاسایش و موختاری گەڕەک هەیە”.

هەر بەپێی ئەو بڕیارە دوا مۆڵەت دانراوە بۆ ئەو شۆفێرانەی تائێستا ‏لۆگۆیان لە تاكسییەكانیان نەداوە کە 15-07-2023یە و هەر شۆفێرێك لەدوای ئەو وادەیە پابەند نەبووبێت ‏دەستبەسەر تاكسیەكەیدا دەگیرێت‌.‏

ئەو لەكاتێكدا پێشتر وەزارەتی ناوخۆ، كاری شۆفێری تاكسی لە هێزەكانی ‏ناوخۆ ‌و بەشێك لەفەرمانبەران قەدەخەكردبوو، بەدیاریكراوی بۆ ‏فەرمانبەرانی مەدەنی پلەكانی 7‌ و 8‌ و 9 رەزامەندی دابوو كە دەتوانن ‏كاری تاكسی بكەن.