وه‌زاره‌تى ناوخۆی هه‌رێم چه‌ند بڕیارێكى نوێی بۆ ئه‌و ئۆتۆمبێلانه ده‌ركرد، كه له پشكنین ده‌رنه‌چوون و راشیگه‌یاند، ئه‌و ئۆتۆمبێلانه‌ی به‌هۆی كه‌موكوڕییه‌وه تۆمارنه‌كراون، له‌كاتێكدا بڕوانامه‌ی (COC)ـشیان هه‌یه، له به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌كانی هاتووچۆ تۆمار ده‌كرێن و ژماره‌یان پێده‌درێت.
به‌پێی نوسراوێكی وه‌زاره‌تى ناوخۆی حكومه‌تی هه‌رێم، كه واژۆی رێبه‌ر ئه‌حمه‌د، وه‌زیری ناوخۆی له‌سه‌ره تیایدا هاتووه، “ئه‌و ئۆتۆمبێلانه‌ی به‌هۆی كه‌موكوڕییه‌وه تۆمارنه‌كراون، له‌كاتێكدا بڕوانامه‌ی (COC)شیان هه‌یه، له به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌كانی هاتووچۆ تۆمارده‌كرێن و ژماره‌یان پێده‌درێت، به‌مه‌رجێک (ژێرئاو كه‌وتوو و بڕاوه و سووتاو) نه‌بن”.
ئەوەش هاتووە، له دوای ده‌رچوونی ئه‌م بڕیاره‌وه رێگه به داخڵبوونی هیچ ئۆتۆبێلێک نادرێت بۆ هه‌رێم، كه له پشكنین ده‌رنه‌چێت، دوای ئه‌وه‌ش هه‌ر حاڵه‌تێكی له‌و جۆره دووباره ببێته‌وه، ئه‌وا كۆمپانیاكانی پشكنین به پێبژاردن سزا ده‌درێن.