وەزارەتی ناوخۆ بڕیاری نوێ لەبارەی لۆگۆی تەکسی دەردەکات
  • TEBA KURDİ
  • عێراق
  • وەزارەتی ناوخۆ بڕیاری نوێ لەبارەی لۆگۆی تەکسی دەردەکات

وەزارەتی ناوخۆ بڕیاری نوێ لەبارەی لۆگۆی تەکسی دەردەکات

كانونی دووه‌م 31, 2023 20:40
وەزارەتی ناوخۆ بڕیاری نوێ لەبارەی لۆگۆی تەکسی دەردەکات
0

لایک

وەزارەتی ناوخۆی حکومەتی هەرێم، بە مەبەستی رەچاوکردنی ئابووری و بەرژەوەندی خەڵک و شوفێران بڕیاری نوێی لەبارەی لۆگۆی تەکسی دا.

بەگوێرەی نووسراوێکی وەزارەتی ناوخۆ کە واژۆی رێبەر ئەحمەد، وەزیری ناوخۆی هەرێمی لەسەرە، پێدانی لۆگۆی تەکسی بەو شوفێرانەی دانیشتووی ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێمن و لە هێڵی گواستنەوەی نێوان ئەو ناوچانە و شارەکانی دیکەی هەرێم کار دەکەن، بەو مەرجەی بەر لەم فەرمانە خاوەن هێڵی گواستنەوە بن بە پشتگیری بەڕێوەبەری گواستنەوەی تایبەتمەند ئەو شوفێرانە دەتوانن مۆڵەتی شوفێری بەڕێوەبەرایەتییەکانی هەرێم یان هی حکومەتی فیدراڵیان هەبێت.

لەلایەکی دیکەش ئاماژە بەوەکراوە، پێدانی لۆگۆی تەکسی بەو هاووڵاتییانەی کە دانیشتووی شارەکانی هەرێم بە پشتگیری موختار و ئاسایشی گەڕەک ئەگەر بەڵگەنامەی فەرمییەکان سەر بە ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی هەرێمیش بێت، بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی شارەکانی هەرێم هاوکاردەبن بۆ پێدانی مۆڵەتی شوفێری تایبەتمەند بەو هاووڵاتییانە.

وەزارەتی ناوخۆ ئاماژەی بەوەشداوە، هەر مووچەخۆرێکی کەرتی گشتی مووچەکەی لە یەک ملیۆن دینار کەمتر بێت، رێگەی پێدەدرێت کە لۆگۆی تەکسی وەربگرێت.