وەزیری ناوخۆی عێراق گەیشتە کەرکوک

وەزیری ناوخۆی عێراق گەیشتە کەرکوک

كانونی دووه‌م 31, 2023 20:43
وەزیری ناوخۆی عێراق گەیشتە کەرکوک
0

لایک

وەزیری ناوخۆی عێراق عوسمان غانمی و شاندی یاوەری بە سەردانێکی فەرمی گەیشتنە پارێزگای کەرکوک.

نوسینگەی راگەیاندنی وەزیری ناوخۆی عێراق ئاماژەی بەوەداوە کە ئەمڕۆ دووشەممە 11ـ 7ـی 2022، عوسمان غانمی، وەزیری ناوخۆی عێراق بە سەردانێکی فەرمی گەشتە پارێزگای کەرکوک و ئاشکراکراوە کە غانمی بە یاوەریی شاندێکی ئەمنی گەیشتووەتە پارێزگای کەرکوک.

هاوکات لە راگەیەندراوەکەدا هیچ وردەکارییەک لەبارەی ناوەڕۆکی سەردانەکەی عوسمان غانمی کە هاوکات وەزارەتی کۆچبەرانیش بە وەکالەت بەڕێوە دەبات، ئاشکرا نەکراوە.
چاوەڕێ دەکرێت وەزیری ناوخۆی عێراق، لەگەڵ بەرپرسانی ئەمنیی کەرکووک کۆببێتەوە و لەبارەی دوایین پێشهاتە ئەمنییەکانی پارێزگاکەوە گفتوگۆ بکات.