وەزارەتی كارەبا: هەرزانترین نرخی كارەبا لە جیهاندا لە هەرێمە
  • TEBA KURDİ
  • عێراق
  • وەزارەتی كارەبا: هەرزانترین نرخی كارەبا لە جیهاندا لە هەرێمە

وەزارەتی كارەبا: هەرزانترین نرخی كارەبا لە جیهاندا لە هەرێمە

كانونی دووه‌م 31, 2023 20:42
وەزارەتی كارەبا: هەرزانترین نرخی كارەبا لە جیهاندا لە هەرێمە
0

لایک

بەڕێوەبەری كۆنتڕۆڵی كارەبای هەرێم دەڵێت، هاوبەشانی كارەبا زیاتر لە یەك ترلیۆن‌ و 261 ملیار دینار قەرزدارن، تەئكیدیش دەكاتەوە، كە هەرزانترین نرخی كارەبا لە هەموو جیهاندا لە هەرێمی كوردستانە.

(ئومێد ئەحمەد) بەڕێوەبەری كۆنتڕۆڵی كارەبا و وتەبێژی وەزارەتی كارەبای هەرێم بە دەنگی ئەمریكای راگەیاندووە، وەزارەتی كارەبا فشاری نەكردوە بۆ وەرگرتنەوەی قەرز و كرێی كارەبا، بەڵام خەرجیەكانی وەزارەتی كارەبا زۆر بووە، جگە لەوەش لەساڵی 2021وە سودمەند نەبووە لە هیچ بڕە پارەیەكی وەزارەتی دارایی و تەنها سەرچاوەی دارایی وەزارەتی كارەبا داهاتی خۆیەتی، بۆیە ناچارە قەرزەكانی كۆبكاتەوە  بۆئەوەی كارەبا بەردەوامبێت.

ئاماژەی بەوەشكردووە، زیاتر لە ترلیۆنێك و 261 ملیار دینار قەرزی وەزارەتی كارەبا لای هاوبەشەكانیەتی، ئەمەش دەرئەنجامی حاڵەتێكی نائاسایی بووە كە ڕووی لە هەرێمی كوردستان كردوە، كە بەداخەوە لە 2014وە كەوتینە ناو قەیرانی دارایی.

وتەبێژی وەزارەتی كارەبای هەرێم راشیگەیاندووە، پارەی كارەبا چیە هەتا هاووڵاتی توانای پێدانی پارەی نەبێت، هەرزانترین نرخی كارەبا لەهەموو جیهاندا لە هەرێمی كوردستاندایە.