وەزارەتی كارەبای حكومەتی هەرێم رایدەگەیەنێت، كاتژمێرەكانی پێدانی كارەبای نیشتمانی بە هاوبەشەكان دەگەڕێتەوە دۆخی ئاسایی خۆی و دەبێتەوە 18 كاتژمێر لە شەو رۆژێكدا.
ئومێد محەمەد، وتەبێژی وەزارەتی كارەبای هەرێم لە لێدوانێكیدا رایگەیاندووە، لەمشەوەوە كاتژمێرەكانی پێدانی كارەبا دەگەڕێتەوە دۆخی ئاسایی خۆی و دەبێتەوە 18 كاتژمێر لە شەوو رۆژێكدا.
ئاماژەی بەوەشداوە، وەک پێشتر وەزارەت قسەی لەسەر كردووە، كەمبوونەوەی كارەبای نیشتمانی دوای ئەوە هات، كە چاكسازی لە بۆری غازی كۆرمۆر كرا بۆ ماوەی 3 رۆژ و بە وهۆیەوە پێدانی كاتەكانی پێدانی كارەبا كەمی كرد.