وه‌زاره‌تی شاره‌وانی و گه‌شتوگوزار ئاماری ژماره‌ی گه‌شتیارانی بڵاوكرده‌وه، تیایدا هاتووه، 100 هه‌زار گه‌شتیار سه‌ردانی شوێنه گه‌شتیارییه‌كانی هەرێمیان كردووه.
وه‌زاره‌تی شاره‌وانی و گه‌شتوگوزار رایگه‌یاند، بەپێی ئامارەكان كه تا ئێستا تۆماركراون، لەماوەی 15ـی ئاداری 2022 تا 20ـی ئادار، زیاتر لە 100 هەزار گەشتیار سەردانی شوێنە گەشتیارییەكانی هەولێر(ئەربیل) و سلێمانییان كردووە كە زۆربەیان لە ناوەڕاست و باشووری عێراقەوە هاتوون.
ئەوەش هاتووە، زیاتر لە 52 هەزار گەشتیار سەردانی شوێنە گەشتیارییەكانی هەولێر و زیاتر لە 50 هەزار گەشتیار سەردانی شوێنە گەشیارییەكانی سلێمانییان كردووە.
جێی باسە، ماوه‌ی دوو ساڵ بوو هه‌رێم به‌هۆی رێنماییه‌كانی كۆرۆنا رێگری له گه‌شتكردن و یاده‌كانی ئادار و نه‌ورۆز كردبوو، ئه‌مساڵ ئه‌و رێگریییانه هه‌ڵگیران و گه‌شتیارێكی زۆر رووی له شوێنە گەشتیارییەکانی شاره‌كانی هه‌رێم كردووه.