وەزارەتی شارەوانی: زیاتر لە پێنج ملیار و 459 ملیۆن دینار بۆ 34 پرۆژە لە شاری هەولێر تەرخانکرا
  • TEBA KURDİ
  • عێراق
  • وەزارەتی شارەوانی: زیاتر لە پێنج ملیار و 459 ملیۆن دینار بۆ 34 پرۆژە لە شاری هەولێر تەرخانکرا

وەزارەتی شارەوانی: زیاتر لە پێنج ملیار و 459 ملیۆن دینار بۆ 34 پرۆژە لە شاری هەولێر تەرخانکرا

كانونی دووه‌م 31, 2023 20:44
وەزارەتی شارەوانی: زیاتر لە پێنج ملیار و 459 ملیۆن دینار بۆ 34 پرۆژە لە شاری هەولێر تەرخانکرا
0

لایک

وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزاری حکومەتی هەریمی کوردستانی عێراق رایگەیاند، زیاتر لە پێنج ملیار و 459 ملیۆن دینار بۆ 34 پرۆژە لە شاری هەولێر تەرخانکراوە و گوژمەكە لەسەر ڕێژەی لەسەدا 15ـی داهاتی سەرۆكایەتیی شارەوانیی هەولێرە و بە گوێرەی پلانی ساڵی 2022 بە مەبەستی جێبەجێكردنی 34 پرۆژەی خزمەتگوزاری لە سنووری سەرۆكایەتیی شارەوانیی هەولێر خەرج دەكرێت.

هاوکات لە راگەیەندراوێکدا کە لەلایەن وەزارەتی ناوبراوەوە بڵاوکراوەتەوە، تێیدا هاتووە، “پرۆژەكان پێكهاتوون لە دروستكردنی شەقام، قیڕتاوكردن، كاشیكردنی كۆڵان، نۆژەنكردنەوەی شۆستە، قەشتەكردن و قیڕتاوكردنی شەقامی جووتساید، داڕشتنی كۆنكرێت بۆ شەقامەكان و ڕاخستنی چینی ستابلایزەر، كڕینی پێداویستی بۆ پارك و باخچەكانی شاری هەولێر، نۆژەنكردنەوەی یاریی منداڵان، كڕینی كورسی و سەللـەی زبڵ، لەگەڵ چەند بوارێكی دیكەی خزمەتگوزار”.

هاوکات لە راگەیەندراوەکەدا ئەوەش هاتووە، “جێبەجێكردنی ئەو پرۆژانە كاریگەری زۆر باشیان لەسەر بەرزكردنەوەی ئاستی خزمەتگوزاری و پەرەپێدانی شاری هەولێر دەبێت، هەروەها ئێستا ژمارەیەك پرۆژەی دیكەش لە سەنتەری شاری هەولێردا لە قۆناغی جێبەجێكردندان”.