وەزارەتی سامانە سروشتییەکان: لەماوەیەکی کورتدا کۆنتڕۆڵی نرخەکان دەکەین
  • TEBA KURDİ
  • ئابووری
  • وەزارەتی سامانە سروشتییەکان: لەماوەیەکی کورتدا کۆنتڕۆڵی نرخەکان دەکەین

وەزارەتی سامانە سروشتییەکان: لەماوەیەکی کورتدا کۆنتڕۆڵی نرخەکان دەکەین

كانونی دووه‌م 31, 2023 20:44
وەزارەتی سامانە سروشتییەکان: لەماوەیەکی کورتدا کۆنتڕۆڵی نرخەکان دەکەین
0

لایک

وەزارەتی سامانە سروشتییەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستانی عێراق لەبارەی گرانبوونی نرخی بەنزین رایگەیاند، ” هاوڵاتیان دڵنیا دەكەینەوە لەماوەیەكی كورتدا كۆنترۆڵی نرخەكان دەكەین”.

لەراگەیەندراوێکدا وەزارەتی سامانە سروشتییەکانی حکومەتی هەرێم لەبارەی گرانبوونی نرخی بەنزین رایگەیاند، “لەسەر راسپاردەی سەرۆك وەزیرانی حكومەتی هەرێمی كوردستان و بەمەبەستی كۆنترۆڵكردنی نرخی بەنزین، كە گرانبوونی نرخەكەی لەئاكامی بەرزبوونەوەی نرخی جیهانی و پابەندنەبوونی حكومەتی عێراق بەناردنی ئەو بڕە بەنزینەی كە بۆ هەرێمی كوردستانی بەنرخێكی دیاریكراو دەینارد دروست بووە”.

هاوکات لە راگەیەندراوەکەدا هاووڵاتییان دڵنیا دەکاتەوە کە وەکو وەزارەت پاڵپشتی نرخی بەنزین دەبن لەگەڵ کۆمپانیاکان و وتیشی، “وەزارەتی سامانە سروشتییەكان هاوڵاتیان دڵنیا دەكاتەوە كە لەڕێگەی پاڵپشتی نرخی بەنزین و بەهەماهەنگی لەگەڵ كۆمپانیاكان هەموو رێكارێك دەگرێتە بەر بۆ زیادبوونی بەرهەمهێنانی ناوخۆو خستنەڕووی بەنزینێكی زیاتر لەبازاڕەكاندا”.

لەکۆتایی راگەیەندراوەکەدا هاتووە کە بەسێکی زۆری رسومات و باجەکان لەسەر هاوردەکردنی بەنزین هەڵدەگیرێت و هاتووشە، “بۆ ئەم مەبەستە حكومەتی هەرێمی كوردستان پاڵپشتی دارایی بۆ چارەسەركردنی ئەم كێشەیە دەكات و بەشێكی زۆری رسومات و باجەكان لەسەر هاوردەكردنی بەنزین هەڵدەگرێت و كار ئاسانی پێشكەش بەهەموو كۆمپانیاكان دەكات بۆ  هێنانی بەنزین بەمەرجێك كاریگەریی  لەسەر كوالێتی  بەنزین و تەندروستی هاوڵاتیان نەبێت و لەگەڵ رێنماییەكانی پاراستنی ژینگەدا بگونجێت. هاوڵاتیانیش دڵنیا دەكەینەوە لەماوەیەكی كورتدا كۆنترۆڵی نرخەكان دەكەین”.