وەزارەتی سامانە سروشتییەکان: زیاتر لە یەک ملیۆن لیتر بەنزین بۆ سلێمانی وهەڵەبجە و ئیدارە سەربەخۆکان دابین دەکەین
  • تەبا کوردی – TEBA Kurdi
  • عێراق
  • وەزارەتی سامانە سروشتییەکان: زیاتر لە یەک ملیۆن لیتر بەنزین بۆ سلێمانی وهەڵەبجە و ئیدارە سەربەخۆکان دابین دەکەین

وەزارەتی سامانە سروشتییەکان: زیاتر لە یەک ملیۆن لیتر بەنزین بۆ سلێمانی وهەڵەبجە و ئیدارە سەربەخۆکان دابین دەکەین

كانونی دووه‌م 31, 2023 20:44
وەزارەتی سامانە سروشتییەکان: زیاتر لە یەک ملیۆن لیتر بەنزین بۆ سلێمانی وهەڵەبجە و ئیدارە سەربەخۆکان دابین دەکەین
0

لایک

وەزارەتی سامانە سروشتییەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستانی عێراق رایگەیاند، زیاتر لە یەک ملیۆن لیتر بەنزین بۆ سلێمانی و هەڵەبجە و ئیدارەی سەربەخۆکانی گەرمیان و راپەرین دابین دەکرێت.

ئەمڕۆ پێنجشەممە 16ـی 6ـی 2022، لە راگەیەندراویکدا وەزارەتی سامانە سروشتییەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستانی عێراق رایگەیاند، دوای ئەوەی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، وەزارەتی سامانە سرووشتییەکانی راسپارد بۆ چارەسەركردنی گرفتی گرانبوونی بەنزین و کۆنترۆڵکردنی نرخ، ئەمڕۆ پێنجشه‌ممه‌، زیاتر لە یەک ملیۆن لیتر بەنزین دەگاتە هەردوو پارێزگای سلێمانی و هەڵەبجە و ئیداره‌ سەربەخۆكانی گەرمیان و راپەڕین”.

شایەنی باسە دوێنێ چوارشەممە 15ـی 6ـی 2020، لەراگەیەندراوێکدا وەزارەتی سامانە سروشتییەکانی حکومەتی هەرێم لەبارەی گرانبوونی نرخی بەنزین رایگەیاند، “لەسەر راسپاردەی سەرۆك وەزیرانی حكومەتی هەرێمی كوردستان و بەمەبەستی كۆنترۆڵكردنی نرخی بەنزین، كە گرانبوونی نرخەكەی لەئاكامی بەرزبوونەوەی نرخی جیهانی و پابەندنەبوونی حكومەتی عێراق بەناردنی ئەو بڕە بەنزینەی كە بۆ هەرێمی كوردستانی بەنرخێكی دیاریكراو دەینارد دروست بووە”.

هاوکات لە راگەیەندراوەکەدا ئەوەش هاتووە، “وەزارەتی سامانە سروشتییەكان هاوڵاتیان دڵنیا دەكاتەوە كە لەڕێگەی پاڵپشتی نرخی بەنزین و بەهەماهەنگی لەگەڵ كۆمپانیاكان هەموو رێكارێك دەگرێتە بەر بۆ زیادبوونی بەرهەمهێنانی ناوخۆو خستنەڕووی بەنزینێكی زیاتر لەبازاڕەكاندا”.

لەکۆتایی راگەیەندراوەکەدا هاتووە کە بەشێکی زۆری رسومات و باجەکان لەسەر هاوردەکردنی بەنزین هەڵدەگیرێت و هاتووشە، “بۆ ئەم مەبەستە حكومەتی هەرێمی كوردستان پاڵپشتی دارایی بۆ چارەسەركردنی ئەم كێشەیە دەكات و بەشێكی زۆری رسومات و باجەكان لەسەر هاوردەكردنی بەنزین هەڵدەگرێت و كار ئاسانی پێشكەش بەهەموو كۆمپانیاكان دەكات بۆ  هێنانی بەنزین بەمەرجێك كاریگەریی  لەسەر كوالێتی  بەنزین و تەندروستی هاوڵاتیان نەبێت و لەگەڵ رێنماییەكانی پاراستنی ژینگەدا بگونجێت. هاوڵاتیانیش دڵنیا دەكەینەوە لەماوەیەكی كورتدا كۆنترۆڵی نرخەكان دەكەین”.