وه‌زاره‌تی رۆشنبیری و لاوانی حكومه‌تی هه‌رێم رایگەیاند، په‌خشی 29 كه‌ناڵی ناوخۆیی راده‌گیرێت و هۆكاره‌كه‌شی بۆ نوێنه‌كردنه‌وه‌ی مۆڵه‌ته‌كانیان ده‌گه‌ڕێنێته‌وه.
به‌گوێره‌ی نوسراوێكی وه‌زاره‌تی رۆشنبیری و لاوانی حكومه‌ت كه ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه ده‌رچووه و واژۆی شێروان عه‌وڵا خورشید، به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی راگه‌یاندن و چاپ و بڵاوكردنه‌وه‌ی له‌سه‌ره تیایدا هاتووه، له‌به‌رئه‌وه‌ی ئه‌م كه‌ناڵانه‌ی له لیستی هاوپێچدا هاتوون به‌هۆی نوێنه‌كردنه‌وه‌ی مۆڵه‌ته‌كانیان په‌خشی ئاساییان راده‌گیرێت تاكو مۆڵه‌ته‌كانیان نوێده‌كه‌نه‌وه، بڕیاره‌كه‌ش له رۆژی ده‌رچوونیه‌وه جێبه‌جێده‌كرێت.
دەقی بڕیارەکە و ناوی کەناڵەکان لە خوارەوە ئاماژەی پێکراوە: