وەزارەتی رۆشنبیری هۆشدارییەک ئاراستەی کەناڵەکانی راگەیاندن دەکات
  • TEBA KURDİ
  • عێراق
  • وەزارەتی رۆشنبیری هۆشدارییەک ئاراستەی کەناڵەکانی راگەیاندن دەکات

وەزارەتی رۆشنبیری هۆشدارییەک ئاراستەی کەناڵەکانی راگەیاندن دەکات

كانونی دووه‌م 31, 2023 20:43
وەزارەتی رۆشنبیری هۆشدارییەک ئاراستەی کەناڵەکانی راگەیاندن دەکات
0

لایک

وەزارەتی رۆشنبیری حکومەتی هەرێمی کوردستانی عێراق رایگەیاند، پێویستە کەناڵەکانی راگەیاندن خۆیان بە دوربگرن لە بڵاوکردنەوەی هەر بابەتێک کە دەبێتە هۆی دروستکردنی ترس و گومان لەسەر سەقامگیری هەرێم دروست دەکەن.

لەراگەیەندراوێکدا وەزارەتی رۆشنبیری و لاوانی حکومەتی هەرێمی کوردستانی عێراق ئاماژەی بەوەداوە کە لەم بارەی هەستیارەی ئێستادا کە هەرێمی کوردستان وەک قەوارەیەک لەلایەن نەیارانییەوە روبەڕوی چەندین شێوازی دوژمنکاریانەی پڕ مەترسی بوەتەوە، کەناڵەکانی راگەیاندن پێویستە خۆیان بە دوربگرن لە بڵاوکردنەوەی ئەو بابەتانەی دەبنە هۆی دروستکردنی ترس و گومان لەسەر سەقامگیری هەرێم دروست دەکەن.

هاوکات لە نووسراوێکدا وەزارەتی رۆشنبیری و لاوان دەڵێت، “ئاگاداری گشت میدیا بینراو و بیستراو و پۆرتاڵ و رایەڵە ئەلیکترۆنییەکان دەکەینەوە، کە خۆیان بە دوربگرن لە بڵاوکردەنەوەی هەر بابەتێک کە دژی قەوارەی هەرێمی کوردستان، دروستکردنی ترس و گومان بێت لەسەر سەقامگیری هەرێمەکەمان. لەم بارەی هەستیارەی ئێستادا کە هەرێمی کوردستان وەک قەوارەیەک لەلایەن نەیارانییەوە روبەڕوی چەندین شێوازی دوژمنکاریانەی پڕ مەترسی بوەتەوە، بڵاوکردنەوەی ئەم جۆرە بابەتانە ناچنە چوارچێوەی ئازادی رادەربڕینەوە”.

شایەنی باسە لە نوسراوەکەدا ئەوەش هاتووە، “لەم کاتەدا ئەم هەڵسوکەوتە نابەرپرسانەیە  لەلایەن هەر دەزگا و رایەڵەیەکی میدیاییەوە بکرێت، دورە لە یاسا و لۆژیک و پێچەوانەی ماددەی سێیەم /بڕگەی سێیەمە لە (رێنمانیی رێکخستنی فریکوێنسی سپەیس لە هەرێمی کوردستان)، بۆیە وەزارەتمان ئەرکی خۆیەتی، کە رێکاری یاسایی توند بەرامبەر سەرپێچیکارانی یاسا و رێنماییەکان بگرێتە بەر”.