وەزارەتی دەرەوەی عێراق: لەسەر هێرشەکانی سەر هەرێم شاندێک دەنێرینە ئێران
  • TEBA KURDİ
  • عێراق
  • وەزارەتی دەرەوەی عێراق: لەسەر هێرشەکانی سەر هەرێم شاندێک دەنێرینە ئێران

وەزارەتی دەرەوەی عێراق: لەسەر هێرشەکانی سەر هەرێم شاندێک دەنێرینە ئێران

كانونی دووه‌م 31, 2023 20:42
وەزارەتی دەرەوەی عێراق: لەسەر هێرشەکانی سەر هەرێم شاندێک دەنێرینە ئێران
0

لایک

وەزیری دەرەوەی عێراق رایگەیاند، عێراق شاندێک دەنێرێتە ئێران لەسەر پرسی هێرش و دەستدرێژییەکان بۆ سەر ناوچەکانی هەرێم.

فواد حوسێن وەزیری دەرەوەی عێراق لە راگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوەکردووە، لیژنەی کاروباری دەرەوەی پەرلەمانی عێراق سەردانی وەزیری دەرەوەیان کردووە و پەیامی سەرۆکایەتی پەرلەمانی عێراقیان پێگەیاندووە بە مەبەستی گفتوگۆکردنی هێرشەکانی ئەم دواییانەی ئێران بۆ سەر هەرێم.

هەر بە گوێرەی راگەیەندراوەکە، وەزیری دەرەوەی عێراق رایگەیاندووە، چەند رێکارێکیان لەو بارەیەوە گرتووە بەر کە بریتیبوون لە بانگهێشتکردنی باڵیۆزی ئێران و پێدانی یاداشتێکی ناڕەزایی توند.

ئاماژەی بەوەشداوە، لە باڵەخانەی وەزارەتی دەرەوە لەگەڵ شاندێکی ئێرانی لە 5ی ئەم مانگە کۆبوونەوە بۆ تاوتوێکردنی چۆنیەتی دۆزینەوەی چارەسەر و کۆتاییهێنان بە پێشێلکارییە بەردەوامەکانی سەروەری عێراق.

باسی لەوەشکردووە، شاندێکی عێراقی بە سەرۆکایەتی قاسم ئەلعەرەجی راوێژکاری ئاسایشی نیشتمانی دەچێتە تاران وەک بەشێک لە بەردەوامبوونی دانوستانەکان لەو باریەوە.

فواد حسێن وتوشیەتی، پێویستە کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی رێگای کۆنکرێتی دابڕێژێت و کۆتایی بە هەموو ئەو ئۆپەراسیۆنە سەربازییانە بهێنێت کە زۆرجار لەسەر خاکی عێراق روودەدەن.