وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی عێراق لە تویتێکدا رایگەیاند، سەرکۆنەی هێرشی مووشەکی سەر هەولێر(ئەربیل) دەکەین کە دانیشتووانی هەرێمی تیادا کراوەتە ئامانج.
ئەحمەد سەحاف، وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی عێراق رایگەیاند، وەزارەتی دەرەوەی عێراق سەرکۆنەی ئەو هێرشە مووشەکیە دەکات کە کرایە سەر هەولێر و بەهۆیەوە دانیشتووانی هەرێمی کوردستانی عێراق کرانە ئامانج. کە ئامانج تیایدا زیانگەیاندنە بە سەروەری عێراق ،تێکدانی ئەمنییەت و ترساندنی گەل و هەوڵدان بۆ نانەوەی ئاژاوە و ناسەقامگیری لەم دۆخە هەستیارەدا.