وەزارەتی دەرەوەی تورکیا: بە نیگەرانییەوە چاودێری رەوشی بەغداد دەکەین

وەزارەتی دەرەوەی تورکیا: بە نیگەرانییەوە چاودێری رەوشی بەغداد دەکەین

كانونی دووه‌م 31, 2023 20:43
وەزارەتی دەرەوەی تورکیا: بە نیگەرانییەوە چاودێری رەوشی بەغداد دەکەین
0

لایک

وەزارەتی دەرەوەی تورکیا رایگەیاند، بە نیگەرانییەوە چاودێری دوا پێشهاتەکانی بەغداد دەکەن و داوا دەکەین لایەنە پەیوەندیدارەکان بە ژیرانە و دانبەخۆداگرتن مامەڵە لەگەڵ ئەم دۆخە بکەن.

ئەمڕۆ دووشەممە 101-08-2022، وەزارەتی دەرەوەی تورکیا لە راگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوەداوە، “بە نیگەرانییەوە لە پێشهاتەکانی چەند رۆژی رابردووی بەغداد دەڕوانین، ئومێدەواری ئەو دۆخەی ئێستا کە زەمینەی بۆ پێشهاتەکانی عێراق خۆشکردووە لە زووترین کاتدا بڕەوێنرێتەوە و بە پێکهێنانی حکومەتێکی گشتگیر، توانای نوێنەرایەتییەکی بەهێز لەسەر بنەمای چاوەڕوانییەکانی گەلی عێراق پێکبهێندرێت”.

ئەوەش هاتووە، “رێز لە مافی عێراقییەکان دەگرین لە رێگەی دیموکراسیەوە بۆچوون و چاوەڕوانییەکانی خۆیان دەربڕن، لەم چوارچێوەیەدا جەخت لە دوورکەوتنەوە لە توندوتیژی و پاراستنی سستەمی گشتی دەکەینەوە، داوا لە سەرجەم لایەنە پەیوەندیدارەکان دەکەین بە ژیرانە و دانبەخۆداگرتن مامەڵە لەگەڵ دۆخەکەدا بکەن”.