ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه 28-09-2022، وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا له په‌یامێكدا ئیدانه‌ی تۆپبارانه‌كانی ئێرانی كرد و به پێشڵێكردنی سه‌روه‌ری عێراقی وه‌سفكردووه.
له په‌یامه‌كه‌ی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكادا هاتووه، مووشه‌كبارانكردن و تۆپبارانكردنه‌كانی ئێرانی به “بێ پاساو” له‌قه‌ڵمدا و به پێشێڵكردنی سه‌روه‌ری و سه‌قامگیری عێراقی داناوه.
لەمبارەیەوە نێد پرایس، وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا هێرشەکانی ئەمڕۆی ئێران لە هەرێم سەرکۆنە کرد و رایگەیاند، “پشتیوانی لە خەڵک و حکومەتی عێراق دەکەین دژی ئەم هێرشانەی دەکرێتە سەر سەروەرییەکەیان”.
جێی باسە، ئەمڕۆ بارەگا و کەمپی نیشتەجێبوونی خەڵکی سڤیلی حزبی دیموکراتی کوردستان لە کۆیە، کۆمەڵەی زەحمەتکێشانی کوردستانی ئێران لە سلێمانی و پارتی ئازادی کوردستان (پاک) لە پردێ، بوونە ئامانجی هێرشی درۆن و تۆپخانەكانی ئێران.
به‌گوێره‌ی دواهه‌مین ئاماری وه‌زاره‌تی تەندروستی حکومەتی هەرێم، له ئه‌نجامی تۆپبارانه‌كانی ئه‌مرۆدا، 9 کەس گیانیان لەدەستداوە و 32 كه‌سی دیکەش برینداربوونە.
1
دابەشكردنی مووچە دەستپێدەكاتەوە
2
نێچیرڤان بارزانی: نابێت مووچە بکرێتە بارمتەی سیاسی
4
کۆنگرەی 14ـی پارتی؛ ناوی ئەندامانی کۆمیتەی ناوەندی راگەیەندرا
5
لیستی هاوپەیمانی تورکمانی: لەناوبردنی سیستەمی کۆتا جێگای قەبوڵ نییە و هەڵوێستی توندمان دەبێت