وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا هێرشە مووشەکییەکەی ئێران بۆسەر کۆیە و زڕگوێز ئیدانە دەکات
  • TEBA KURDİ
  • عێراق
  • وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا هێرشە مووشەکییەکەی ئێران بۆسەر کۆیە و زڕگوێز ئیدانە دەکات

وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا هێرشە مووشەکییەکەی ئێران بۆسەر کۆیە و زڕگوێز ئیدانە دەکات

كانونی دووه‌م 31, 2023 20:40
وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا هێرشە مووشەکییەکەی ئێران بۆسەر کۆیە و زڕگوێز ئیدانە دەکات
0

لایک

وتەبێژی هەرێمی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا بۆ کاروباری رۆژهەڵاتی ناوەڕاست رایگەیاند، کە ئەمریکا “بە تووندی سەرکۆنەی” هێرشەکانی سەر کۆیە و زڕگوێز دەکات.

ساموێل وێربێرگ، وتەبێژی هەرێمی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا بۆ کاروباری رۆژهەڵاتی ناوەڕاست سەبارەت بە بۆردوومانەکانی ئەمڕۆی سنووری کۆیە و زڕگوێز دەڵێت، “ئەمریکا بە تووندی سەرکۆنەی هێرشی لەم شێوەیە دەکات”.

ئەمڕۆ دووشەممە 14ـی تشرینی دووەمی 2022، جارێکی دیکە هێرشکرایەوە سەر بارەگاکانی حیزبی دیموکراتی کوردستانی ئێران لە کۆیە، زڕگوێزیش لە سنووری سلێمانی کرایە ئامانج کە کۆمەڵەی شۆڕشگێڕی زەحمەتکێشانی کوردستان و کۆمەڵەی زەحمەتکێشانی کوردستانی ئێرانی لەو سنوورەدان.