وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا: هیچ زیان و قوربانییەک لە باڵەخانەکانی حکومەتی ئەمریکا نەکەوتووەتەوە
  • TEBA KURDİ
  • عێراق
  • وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا: هیچ زیان و قوربانییەک لە باڵەخانەکانی حکومەتی ئەمریکا نەکەوتووەتەوە

وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا: هیچ زیان و قوربانییەک لە باڵەخانەکانی حکومەتی ئەمریکا نەکەوتووەتەوە

كانونی دووه‌م 31, 2023 20:45
وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا: هیچ زیان و قوربانییەک لە باڵەخانەکانی حکومەتی ئەمریکا نەکەوتووەتەوە
0

لایک

وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا، لەبارەی هێرشە مووشەکییەکەی شەوی رابردووی سەر هەولێر(ئەربیل) رایگەیاند، هیچ زیان و قوربانییەک لە هیچ باڵەخانەیەکی حکومەتی ئەمریکا نەکەوتوونەتەوە.

وتەبێژێکی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا بە ئاژانسێکی عێراقی راگەیاندووە، کە هیچ زیان و قوربانییەک لە هیچ باڵەخانەیەکی حکومەتی ئەمریکا نەکەوتووەتەوە و راشیگەیاند، “لێکۆڵینەوە لە رووداوەکە لەلایەن حکومەتی عێراق و حکومەتی هەرێمی کوردستانەوە دەستیپێکردووە”.

کاتژمێر 01:00ـی شەوی 13-03-2022 بە چەند مووشەکێک هێرشکرایە سەر هەولێر و بەهۆیەوە زیان بە چەند باڵەخانە و شوێنی نیشتەجێبوونی هاونیشمانیان کەوت، هەروەها بەهۆی هێرشەکەوە هاونیشتمانییەک کە شۆفێری تاکسییە برینداربوو.

دژە تیرۆری کوردستان لەبارەی هێرشەکەوە راگەیێندراوێکی لە پەڕەی فەرمیی فەیسبووک بڵاویکردەوە و رایگەیاند، “بەگوێرەی زانیارییەکان، مووشەکەکان لە دەرەوەی سنوورەکانی عێراق و هەرێمی کوردستان و لە رۆژهەڵاتەوە ئاراستە کراون”.