وەزارەتی دەرەوەی ئێران لەبارەی هێرشەکەی هەولێر: وەڵامی ئیسرائیل لە شوێنی خۆی دەدەینەوە، نەک لە وڵاتانی دیکە
  • TEBA KURDİ
  • جیهان
  • وەزارەتی دەرەوەی ئێران لەبارەی هێرشەکەی هەولێر: وەڵامی ئیسرائیل لە شوێنی خۆی دەدەینەوە، نەک لە وڵاتانی دیکە

وەزارەتی دەرەوەی ئێران لەبارەی هێرشەکەی هەولێر: وەڵامی ئیسرائیل لە شوێنی خۆی دەدەینەوە، نەک لە وڵاتانی دیکە

كانونی دووه‌م 31, 2023 20:44
وەزارەتی دەرەوەی ئێران لەبارەی هێرشەکەی هەولێر: وەڵامی ئیسرائیل لە شوێنی خۆی دەدەینەوە، نەک لە وڵاتانی دیکە
0

لایک

وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران لە وەڵامی پرسیارێک لەبارەی ئەوەی کە بانگەشەی ئەوە دەکرێت گوایە لە ئاکامی ئەنجامدانی هێرش لە رێگای فڕۆکەی بێفڕۆکەوانەوە بۆ سەر شاری هەولێر(ئەربیل) لە 8ـی حوزەیراندا “دوو سیخوڕی مۆساد کوژراون” رایگەیاند، “ئێمە وەڵامی ئیسرائیل لە شوێنی خۆی دەدەینەوە، نەک لە وڵاتانی دیکە”.

لەمیانی کۆنفرانسی رۆژنامەوانی هەفتانەدا سەعید خەتیبزادە، وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران رایگەیاند چارەنووسی کامێراکانی چاودێری ئاژانسی نێودەوڵەتی وزەی ئەتۆمی کە وەک کاردانەوە بەرامبەر بڕیاری ئەم ئاژانسە هەفتەی رابردوو لە چەند دامەزراوەیەکی ئەتۆمی هەڵگیران، بەندە دانوستانەکانەوە.

هاوکات وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران خۆیدا کاردانەوەی دەربڕی بەرامبەر بڕیاری ئاژانسی نێودەوڵەتی وزەی ئەتۆمی لە 8ـی حوزەیران بەرامبەر وڵاتەکەی و بانگەشەی ئەوەی کرد کە ئەمە بڕیارێکی ‘بە تەواوی پلان بۆ داڕێژراو و سیاسی’یە و نەخشەرێگای نێوان ئێران و ئاژانسەکەی تێک داوە.

شایەنی باسە ناوبراو ئاماژەی بەوە دا کە ئەوانیش بەرامبەر ئەم بڕیارە بێدەنگ نەبوون و کاری خۆیان ئەنجام داوە بە شێوەیەکی دیاریکراو و لە ئاستی پێویستدا.

خەتیبزادە لە وەڵامی پرسیارێکدا لەبارەی چارەنووسی کامێراکانی چاودێری ئاژانسی نێودەوڵەتی وزەی ئەتۆمی کە ئێران وەک کاردانەوە بەرامبەر بڕیاری ئەم ئاژانسە هەفتەی رابردوو لە چەند دامەزراوە ئەتۆمییەکان هەڵی گرتن، وتی، “ئەگەر لە کاتی دانوستانەکان هەماهەنگی ببینین بەپێی ئەمە بڕیاریان لەبارەوە دەدەین”.

لە وەڵامی پرسیارێک لەبارەی ئەوەی کە بانگەشەی ئەوە دەکرێت گوایە لە ئاکامی ئەنجامدانی هێرش لە رێگای فڕۆکەی بێفڕۆکەوانەوە بۆ سەر شاری هەولێر(ئەربیل) لە 8ـی حوزەیراندا “دوو سیخوڕی موساد کوژراون”، خەتیبزادە وتی، “ئێمە وەڵامی ئیسرائیل لە شوێنی خۆی دەدەینەوە، نەک لە وڵاتانی دیکە”.

خەتیبزادە لەبارەی دواکەوتنی سەردانی وەزیری دەرەوەی ئێران، حوسێن ئەمیر عەبدوڵڵاهیان بۆ تورکیا وەک ئەوەی بەرنامەی بۆ داندرابوو، وتی، “وەزیری دەرەوە سەردانی تورکیا، ئەفریقا و ژمارەیەک وڵاتی دیکە دەکات. لە چەند رۆژی داهاتوودا بەرنامەکان دادەندرێن و رێککەوتەکان دەستنیشان دەکرێن”.