وەزارەتی دەرەوە، ژمارەی قوربانییە عێراقییەکانی بوومەلەرزەکەی تورکیا ئاشکرا دەکات
  • TEBA KURDİ
  • عێراق
  • وەزارەتی دەرەوە، ژمارەی قوربانییە عێراقییەکانی بوومەلەرزەکەی تورکیا ئاشکرا دەکات

وەزارەتی دەرەوە، ژمارەی قوربانییە عێراقییەکانی بوومەلەرزەکەی تورکیا ئاشکرا دەکات

شوبات 16, 2023 09:57
وەزارەتی دەرەوە، ژمارەی قوربانییە عێراقییەکانی بوومەلەرزەکەی تورکیا ئاشکرا دەکات
0

لایک

ئەحمەد سەحاف، وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی عێراق لە بەیاننامەیەکدا ئاماری نوێی ئەو عێراقیانەی بڵاوکردەوە کە لە بوومەلەرزەکەی تورکیادا بوونەتە قوربانی و رایگەیاند، تائێستا 13 هاووڵاتی وڵات لە بوومەلەرزەکەی تورکیادا بوونەتە قوربانی و تەواوی ئەندامانی خێزانێکی عێراقیش بێسەروشوێنن.

وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی عێراق ئەوەشی خستووەتەڕوو، “تائێستا سێ فڕۆکەی هاوکاری و پێداویستی مرۆیی لە عێراقەوە رەوانەی تورکیا کراون کە پێکهاتون لە خۆراک، پێداویستی پزیشکی و پێداویستی دیکەی زستانە”.

12ی ئەم مانگەش باڵیۆزخانەی عێراق لە ئەنقەرە لەبارەی چارەنووسیی ئەو هاووڵاتیانەی کە لە بوومەلەرزەکەی تورکیادا بوونەتە قوربانی باسی لەوەکردبوو، تائێستا دوو هاووڵاتی عێراقی گیانیان لەدەستداوە، شەش کەس چارەنووسیان نادیارە و 75 عێراقیش رزگارکراون.

En az 10 karakter gerekli