وەزارەتی دارایی و ئابووری حکومەتی هەرێم لە روونکردنەوەیەکدا زانیارییەکانی راپۆرتی کەناڵێک سەبارەت بە دابەشکردنی مووچە رەتدەکاتەوە.
لە روونکردنەوەکەی وەزارەتی دارایی هاتووە، “دوا به دوای بڵاوبوونه‌وه‌ی راپۆرتێک له كه‌ناڵی (كه‌ی ئێن ئێن) سه‌باره‌ت به دابه‌شكردنی مووچه و ناوهێنانی به‌ڕێز سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران، به پێویستمان زانی روونیبكه‌ینه‌وه، كه ئێمه پێشتریش له رێكه‌وتی 14/3/2022 له راگه‌یاندنی فه‌رمی وه‌زاره‌تمان بڵاومانكردووەته‌وه، هه‌ر زانیارییه‌ک سه‌باره‌ت به دابه‌شكردنی مووچه و دۆخی دارایی هه‌رێمی كوردستان، له پێگه‌ی فه‌رمی خۆمان بڵاویده‌كه‌ینه‌وه و به‌ده‌ر له‌وه هیچ زانیارییه‌ک گوزارشت له رای وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووری ناكات و ئەو راپۆرته ره‌تده‌كه‌ینه‌وه”.
ئەوەش هاتبوو، “لەبەر ئەوەی بزووتنەوەی گۆڕان بەشدارێکی سەرەکیی حکومەتە و وەزیری دارایی‌ش سەر بەو بزووتنەوەیە، چاوەڕوانی روونکردنەوەی ئەوانین بۆ بە درۆخستنەوەی ئەم هەواڵە و بە پێچەوانەوە، دواتر روونکردنەوەی پێویست لەسەر پرۆسەی دابەشکردنی مووچە و ئامادەکارییەکان و بەربەستەکانی، دەخەینەڕوو”.