وەزارەتی دارایی و ئابووریی هەرێم رایگەیاند، به‌مه‌به‌ستی زیاتر خۆئاماده‌كردن بۆ دابه‌شكردنی مووچه له رۆژانی پشوو دابه‌شكردن راده‌گیرێت و له رۆژی یه‌كشه‌ممه 21-08-2022 بەپێی خشته‌ی ئاماده‌كراو ده‌ست به دابه‌شكردنی مووچه ده‌كرێته‌وه.
رۆژی دووشەممە 01-08-2022 سەرچاوەیەک لە وەزارەتی دارایی و ئابووریی حکومەتی هەرێم بە میدیا ناوخۆییەکانی راگەیاند، ئەمڕۆ مووچەی مانگی تەممووز دابەشدەکرێت و لە وەزارەتی تەندروستییەوە دەستپێدەکات.
هاوکات، دابەشکردنی مووچە تاکو 20ی ئاب دەخایێنێت و خانەنشینی پێشمەرگە لە 20ی ئاب مووچە وەردەگرن. بەڵام بە بڕیاری وەزارەت و بەهۆی پشووەوە، وادەی دابەشکردنی مووچە دوادەکەوێت.
جێی باسە، له رۆژی 16ی ئه‌م مانگه له وه‌زاره‌تی دارایی ده‌رچووه و ئیمزای ئاوات جه‌ناب نووری، وه‌زیری دارایی له‌سه‌ره و تیایدا داوا له سه‌رجه‌م وه‌زاره‌ت و فه‌رمانگه‌كان كراوه پێش رۆژی 20ی هه‌موو مانگێک لیستی مووچه‌ی فه‌رمانبه‌ران بۆ گه‌نجینه‌كان بنێرن.
له نووسراوه‌كه‌دا باس لەوەشکراوە، هه‌ر فه‌رمانگه‌یەک پابه‌ند نه‌بێ له ماوه‌ی دیاریكراو، رۆژی دابه‌شكردنی مووچه‌یان دوا ده‌كه‌وێ.