وەزارەتی دارایی و ئابووری حکومەتی هەرێم ئاماژەی بە خانەنشینی مامۆستایانی گرێبەست کە دواتر بوونەتە هەمیشەیی داوە و رایگەیاندووە، ” هەر جۆرە خزمەتێک لێبڕینى خانەنشینى لێنەبڕێت بە خزمەت هەژمار ناکرێت وە ئەم یاسایە هەموو پێشمەرگەکانى بزوتنەوەى رزگارى خوازى گەلى کوردستان گرتۆتەوە و ئەگرێتەوە”.
لە روونکردنەوەیەکدا لێژنەى باڵاى ڕێنمایەکان –دیراساتى وەزارەتى دارایى و ئابووری ئاماژەی بە خانەنشینبوونى مامۆستایانى گرێبەست کە بەهەمیشەیی کراون داوە و دەڵێت، “بەپێى یاساى خانەنشینى یەکگرتوو ژمارە (27) ى ساڵى 2006 بەرکار لە هەرێمى کورستان هەر جۆرە خزمەتێک لێبڕینى خانەنشینى (استقطاع التقاعدى) لێنەبڕێت بە خزمەت هەژمار ناکرێت وە ئەم یاسایە هەموو پێشمەرگەکانى بزوتنەوەى رزگارى خوازى گەلى کوردستان گرتۆتەوە و ئەگرێتەوە”.
هاوکات لەراگەیەندراوەکەدا ئەوەش هاتووە، “بە بڕیارى ئەنجومەنى وەزیران ژمارە (34) لە 6/12/2019 ناوبراوان بە هەمیشەیى دامەزراون و لە خاڵى (3) بڕیارەکە هاتووە (سەبارەت بە ماوەى خزمەتى پێشووى ئاماژە پێدراوان لە بڕگەى (1) ى سەرەوە وەک مامۆستاى گرێبەست وەزارەتى دارایى و ئابوورى بە پێ ى شایستەبوونیان لە چوارچێوەى یاسا و ڕێنماییە بەرکارەکان مامەڵەیان دەکات) کە ماوەى خزمەتى پێشوویان بەپێ ى شایستەبوونیان لە چوارچێوەى یاسایى و ڕێنماییە بەرکارەکان مامەڵەیان لەگەڵ دەکرێت وە ئێستادا بە پێ ى بڕیارى ئەنجومەنى وەزیران ژمارە (56) ى ساڵى /2015 و ڕێنماییمان ژمارە (15) ى ساڵى 2017 کە پاڵپشتە بە نووسراوى ئەنجومەنى وەزیران ژمارە (1555) لە 4/4/2017 تەنها بۆ مەبەستى سەرمووچە و خانەنشینى خزمەتى گرێبەستیان بۆ هەژمار دەکرێت تاکو کردنەوەى پلە بەرزکردنەوە وەزارەتى دارایى ناتوانێ جیاواز لە بڕیارەکە کاربکات “.
لە خاڵی سێیەمی روونکردنەوەکەدا دەڵێت، “پلە بەرزکردنەوە بە ڕێنمایى ژمارە (11) ى ساڵى /2016 کە پاڵپشتە بە بڕیارى ئەنجومەنى وەزیران ژمارە (56) لە 21/12/2015 و ڕێنماییمان ژمارە (15) ى ساڵى 2017 کە پاڵپشتە بە نووسراوى ئەنجومەنى وەزیران ژمارە (1555) لە 4/4/2017 پلە بەرزکردنەوە ڕاگیراوە تاکو پەسەندکردنى بوودجەى هەرێمى کوردستان بۆ فەرمانبەرانى ئەم چینەش هاوشێوەى گشت فەرمانبەران هەمیشەیین “.
لەکۆتایدا لێژنەى باڵاى ڕێنمایەکان –دیراساتى وەزارەتى دارایى و ئابووری دەشڵێت، “گواستنەوەى مامۆستاکان لە شوێنى دوور بۆ شوێنى نزیک و سەنتەرى شارەکان لە دەسەڵاتى وەزارەتى پەروەردە دایە پەیوەندى بە وەزارەتى داراییەوە نیە”.