ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممە، بریكاری وه‌زاره‌تی دارایی عێراق له به‌یاننامه‌یه‌كدا بڕیاری كۆتایی له‌سه‌ر گه‌ڕاندنه‌وه‌ی نرخی دۆلار بۆ 120 هه‌زار دینار خسته‌ڕوو.
چه‌ند رۆژێكه له تۆڕه‌كانی كۆمه‌ڵایه‌تی و هه‌ندێ ده‌زگای راگه‌یاندن دەنگۆی ئەوە هەیە كه ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران و وه‌زاره‌تی دارایی له ئاماده‌كردنی پڕۆژه بودجه‌ی ساڵی 2022 خه‌ریكی گفتوگۆن بۆ ئه‌وه‌ی نرخی 100 دۆلاری ئه‌مه‌ریكی بگه‌ڕێننه‌وه 120 هه‌زار دیناری عێراقی.
له‌مباره‌یه‌وه ته‌یف سامی، بریكاری وه‌زاره‌تی دارایی عێراق وتی، “ئه‌و ده‌نگۆیانه‌ی بڵاوده‌كرێنه‌وه كه گوایه له بودجه‌ی 2022ـی ئه‌مساڵ نرخی دۆلار ده‌گه‌ڕێنرێته‌وه 120 هه‌زار دینار دووره له راستییه‌وه و وه‌زاره‌تی دارایی به‌هیچ شێوه‌یه‌ک گفتوگۆی له‌سه‌ر ئه‌م بابه‌ته نه‌كردووه.
بانكی ناوه‌ندی عێراق له ساڵی 2020 به‌فه‌رمی بڕیاری دا گۆڕانكاری له نرخی دراوه جیهانییه‌كان بكات و به‌شێوه‌یه‌ک 100 دۆلاری ئه‌مه‌ریكی له 120 هه‌زاره‌وه بوو به 145 هه‌زار دینار.