وەزارەتی دارایی: بازرگانان و وەبەرهێنەران زیاتر لە یەک ترلیۆن دیناری حکومەت قەرزارن
  • TEBA KURDİ
  • عێراق
  • وەزارەتی دارایی: بازرگانان و وەبەرهێنەران زیاتر لە یەک ترلیۆن دیناری حکومەت قەرزارن

وەزارەتی دارایی: بازرگانان و وەبەرهێنەران زیاتر لە یەک ترلیۆن دیناری حکومەت قەرزارن

شوبات 21, 2023 20:51
وەزارەتی دارایی: بازرگانان و وەبەرهێنەران زیاتر لە یەک ترلیۆن دیناری حکومەت قەرزارن
0

لایک

وەزارەتی دارایی و ئابووری حکومەتی هەرێم رایدەگەیەنێت؛ زیاتر لە یەک ترلیۆن دینار قەرز لای بازرگان و وەبەرهێنەرانە، ساڵی رابردووش نزیکەی 52 ملیار دینار قەرزی ئاسانکاری گەڕاوەتەوە بۆ خەزێنەی گشتی.

وەزارەتی دارایی و ئابووری حکومەتی هەرێم بڵاویکردەوە، لە چوارچێوەی بەرنامەی چاکسازیی حکومەتی هەرێم و هەوڵەکانی وەزارەتی دارایی و ئابووری بۆ زیاد کردنی داهات، رێوشوێنەکان بۆ تەملیککرنی ئەو موڵکانە بەردەوامە کە لە لایەن بازرگانان و وەبەرهێنەران لەکاتی وەرگرتنی قەرزەکەدا وەک بارمتە دانراوە.

بەپێی ئاماری بەڕێوبەرایەتی گشتی بانکە بازرگانیەکانی هەرێم بڕی ئەو قەرزەی لای بازرگان و وەبەرهێنەرانە ٣٧٥،٤٤٤،١٨٩،٤٦٥ دینار بووە، بەهۆی دواکەوتنی پێدانەوەی قەرزەکانیشەوە، ٦٥٨،٠٦٣،٨٢٠،٣٣٢ دینار سوودی چۆتە سەر و لەدوای گرتنەبەری رێوشوێنەکانی وەزارەتی دارایی و ئابوورییەوە بڕی ١٧،٧٤٣،٩٦٧،٧٢٤ دینار بە شێوەی نەقد گەڕاوەتەوە بۆ خەزێنەی گشتی حکومەتی هەرێم.

ئاماژە بەوەشکراوە، کۆی گشتی ئەو قەرزەی لای بازرگان و وەبەرهێنەران ماوە بڕەکەی بریتییە لە ١،٠١٥،٧٦٤،٠٤٢،٠٧٣ دیناری عێراقی.

En az 10 karakter gerekli