وه‌زاره‌تی دادی حكوومه‌تی هه‌رێم سه‌ر كۆنه‌ی ئه‌و هێرشه ده‌كات، كه‌هێزێكی نزیكه‌ی 50 كه‌سی هه‌ڵیانكوتاوه‌ته سه‌ر به‌رێوه‌به‌رایه‌تی تۆماركردنی خانووبه‌ره‌ی چه‌مچه‌ماڵ.
ده‌قی راگه‌یاندراوی وه‌زاره‌تی دادی حكوومه‌تی هه‌رێم:
ڕۆژی سێشەممە رێکەوتی (6/12/2022) کاتژمێر (1:30)ی دوای نیوەڕۆ، هێزێکی نزیکەی (50) کەسی هەڵیانکوتایە سەر بەڕێوەبەرایەتی تۆمارکردنی خانووبەرەی چەمچەماڵ وەداوایان لەبەڕێوەبەری فەرمانگەکە کرد کەوا هەموو دۆسیەکانی ناوچەی ( قادر کەرەم ) کەنزیکەی (350 تا 400) دۆسیەیە ڕادەستیان بکات بەبێ ئەوەی هیچ نووسراوێکی فەرمیان لەلایەن دادگا یان لایەنێکی فەرمی ڕێپیدراو پێبێت ، دوای ئەوەی بەڕێوەبەری فەرمانگەی ناوبراو گوێڕایەلی داواکاریەکەیان نەبوو هەڵسان بەشکاندنی قفڵی ژووری دۆسییەکان و سەرجەم دۆسییەکانی موڵکەکانی (قادر کەرەم)یان بەدۆلابەوە برد ، هەروەها دیسکی کامێرای بەڕێوەبەرایەتی ئاماژە پێکراویان بردووە،
ئێمە ئەم کردەوەیە بەشکاندنی سەروەری یاسا و زێدەڕەوی لەسەر هەیبەتی دام و دەزگاکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان دەزانین و پێشێلکردنێکی زەقە لەسەر بەڵگەنامە و دیکیۆمێنتی خاوەنداریەتی هاووڵاتیانی ناوچەکە ، بۆیە بە توندترین شێوە سەرکۆنە و ئیدانەی ئەم دەستدرێژییە بۆ سەر فەرمانگەکانی حکومەت دەکەین کە پێچەوانەی یاسا و بەرژەوەندی گشتییە. داواش لە سەرجەم لایەنە فەرمییەکان و دام و دەزگاکانی ئەمنی و ئاسایشی ناوچەکە و سەرۆکایەتی داواکاری گشتی دەکەین بە زووترین کات ئەنجامدەرانی ئەم کردەوەیە ئاشکرا بکەن و رێکاری یاسایی پێویستیش بگرنەبەر بۆ ئەوەی ئەنجامدەرانی ئەم کردەوەیە بە سزای خۆیان بگەن و ئەم دۆسییانە بگەڕێننەوە بۆ بەڕێوەبەرایەتی تۆمارکردنی خانووبەرەی چەمچەماڵ.
وەزارەتی دادی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان
8ى12ى2022