وەزارەتی خوێندنی باڵا رێنمایی بۆ خوێندنی دیپلۆمی باڵا، ماستەر و دکتۆرا دەردەکات
  • TEBA KURDİ
  • عێراق
  • وەزارەتی خوێندنی باڵا رێنمایی بۆ خوێندنی دیپلۆمی باڵا، ماستەر و دکتۆرا دەردەکات

وەزارەتی خوێندنی باڵا رێنمایی بۆ خوێندنی دیپلۆمی باڵا، ماستەر و دکتۆرا دەردەکات

كانونی دووه‌م 31, 2023 20:42
وەزارەتی خوێندنی باڵا رێنمایی بۆ خوێندنی دیپلۆمی باڵا، ماستەر و دکتۆرا دەردەکات
0

لایک

وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى رایگەیاند، رێنمایى پێشکەشکردن و وەرگرتن بۆ خوێندنى دیپلۆمى باڵا، ماستەر و دکتۆرا بۆ ساڵى خوێندنى (2022 – 2023) دەردەکات و لە وێبسایتى وەزارەت (gov.krd/mohe) بڵاوى دەکاتەوە.

تیایدا هاتووە، “ئامانج لە دەرکردنى رێنماییەکە رێکخستنى مەرج و رێکارەکانى پێشکەشکردن و شێوازى پێشبڕکێ و بەدیهێنانى هەلى یەکسان و دادپەروەر و شەفافیەتە لە پرۆسەى پێشکەشکردن و وەرگرتن لە خوێندنى دیپلۆمى باڵا، ماستەر، دکتۆرا و بەرزکردنەوەى ئاستى خوێندنى باڵا و پێگەیاندنى کەسانى پسپۆر و شارەزا بۆ دامەزراوەکانى خوێندنى باڵا و کەرتى گشتى و تایبەت و بەستنەوەى خوێندنى باڵا بە پێداویستی دامودەزگا حکومى و تایبەتەکان و بازارى کارى کوردستان و بەشدارى لە پێشنیازکردنى چارەسەرى گونجاو بۆ کێشە و گرفتەکان لە هەرێمى کوردستان”.

مەرجی توانستی زمانی ئینگلیزی بووەتە مەرجێكی پێشوەختە بۆ کاتی تاووتوێکردنی تێزی دکتۆرا و نامەی ماستەر، واتە لەماوەی پرۆسەی پێشکەشکردن و دەستپێکردنی خوێندن داوا ناکرێت.

هەروەها کۆنمرەی پێشکەشکار بۆ خوێندنی ماستەر نابێت لە %60 کەمتربێت لە خوێندنی بەکالۆریۆس، هاوکات کۆنمرەی پێشکەشکار بۆ خوێندنی دکتۆرا نابێت لە %70 کەمتربێت لە خوێندنی ماستەر و لە %60 کەمتر نەبێت لە خوێندنی بەکالۆریۆس.

بۆ خوێندنی دبلۆمی باڵای یەک ساڵەی ئەکادیمی تێكڕای نمرەی بەکالۆریۆسی پیشکەشکار رەچاو ناکرێت بۆ پێشکەشکردن، هەر پێشکەشکارێک تێكڕای نمرەی %50 ـی هەبێت مافی پێشکەشکردنی ئەمجۆرە خوێندنەی هەیە.

سەبارەت بە کەسوکاری شەهیدان و ئەنفالکراوانی هەرێم، لە رێنماییەکانی وەزارەتی خوێندنی باڵادا هاتووە، بە هێنانی نووسراوی پشتگیری لە وەزارەتی شەهیدان و ئەنفالکراوان، لە دەرەوەی پلانی پەسەندکراو، کورسی خوێندیان بۆ تەرخان دەکرێت.

بۆ ئاشنابوون بە تەواوی رێنماییەکان، کلیک لێرە بکەن ….